Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

بڕیارنامەی هاوبەشیی کرێکاران و وەستاکانی بیناسازی پارێزگای کوردستان

لەئایاری ئەم ساڵدا ٨ ڕیکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەشارەکانی کوردستانی ئێراندا، بۆ باشکردنی دۆخی کارو ژیانیان بڕیار نامەیەیەکیان پەسەندکردوەو تێیدا خواستەکانی خۆیان بەرووی دەسەلاتداراندا ڕاگەیاندووە ئەمی خوارەوە دەقەکەیەتی:
١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕۆژی یەکڕیزی و یەكێتی نێودەوڵەتیی کرێکاران لە سەرتاسەری جیهان لە بارودۆخێکدا کە کەلێنی چینایەتی و بۆشایی نێوان سەرمایەدار و کرێکاران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، پیرۆز دەکەین. سەرمایەدارەکان کە هەناسەی کرێکارانیان گرتووە، تەنیا بیر لە زیادکردنی قازانجەکانیان دەکەنەوە و گرنگی بە دۆخی نالەباری کرێکاران نادەن. بەهۆی هەلومەرجی تایبەت و چەندین هۆکارەوە، کرێکارانی بیناسازی زیاتر لە چین و توێژەکانی تری چینی کرێکار بەرەوڕوون، بەڵێندەر و سەرمایەدارە تایبەتەکان کە خەریکی بیناسازین هەلومەرجی سەختیان بۆ کرێکارانی بیناسازی دابین کردووە. نەبوونی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار، نەبوونی ئاسایشی کار، کەمی حەقدەست، هەڵاوسان و چەندین هۆکاری تر وایکردووە کرێکارانی بیناسازیمان بێهێز بن. هەر لەو پێوەندییەدا ئێمەی کرێکارانی بیناسازی، وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار، داواکارییەکانمان بەم شێوەیە ڕادەگەیەنین:
١/ دیاریکردنی کەمترین موچەی کەم لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کارەوە واتە سەپاندنی هەژاری و نەهامەتی زیاتر بەسەر کرێکاران و بنەماڵەکانیاندا.
٢/ پشکی بیمە بۆ کرێکارانی بیناسازی هێشتا هەر ماوە، بەپێچەوانەی مادەی 5ی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وە ئێمەی کرێکارانی بیناسازی دەمانەوێت پشکی بیمە هەڵبوەشێنینەوە و پێویستە سەرجەم کرێکارانی بیناسازی بیمەی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان هەبێت.
٣/ خاوەنکار پابەندە بە دابینکردنی سەلامەتی و تەندروستی ژینگەی کار.
٤/ دابینکردنی ئاسایشی کار بۆ ئەو کرێکارانەی لە وەرشەی بیناسازیدا کاردەکەن، لە ڕێگەی گرێبەستی یاسایی و پارەی بیمەی بێکاری لەکاتی پاشەکشەی کار و بێکاریدا.
٥/ پێدانی خەرجیی پزیشکی و کرێی ڕۆژانی نەخۆشی بۆ کرێکارانی بریندار بە ڕووداوی كار.
٦/ خستنەڕووی هەلی کارە جۆراوجۆرەکانی کەرتی بیناسازی وەکو کارێکی سەخت و زیانبەخش و جێبەجێکردنی مەرجی خانەنشینی کرێکارانی بیناسازی لەسەر بنەمای ئەم پۆلێنکردنە.
٧/ ئێمەی کرێکاران خوازیاری خوێندنی بێبەرامبەری کوالیتی و یەکپۆشین بۆ کرێکاران و هەموو خەڵک.
٨/ گرێبەستی کاتی و واژۆی سپی و کۆمپانیاکانی بەڵێندەر زیاتر ئیستغلال لە کرێکاران دەکەن، دەمانەوێت گرێبەستی کاتی و واژۆی سپی هەڵبوەشێنرێتەوە.

Related posts

کاریگەرییەکانی زیادە کاری (ئیزافەکاری) لەسەر کرێکاران!

Dangi Krekar

 بەهۆی پێنەدانی مووچەوە نزیكەی ٦٠ هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان کرد!

Dangi Krekar

ڕەزا شەهابی، هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی، لە ئێران بناسن! 

Dangi Krekar

Leave a Comment