Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

ڕێنمایەک بۆ کرێکارانی ژینگەپاریز، سەبارەت بەگرێبەستی کار!

دەنگی کرێکار :
بەگشتی کرێکارانی ژینگەپارێز، وادەزانن کەگرێبەستیان لەگەڵ شارەوانیەکاندا بەستوە، بۆیە بەزۆری لێکۆڵینەوە لەکاتی تەواوبوونی گرێبەستی کومپانیاکان لەگەڵ شارەوانیەکاندا دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە کەژینگەپارێزان بە شێکیان یەشتا کار بۆ حکومەت دەکەن و بەشەکەی تریان سەربە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتن. ئەو کرێکارانەی کاروباریان حوکمەت بەرپرسە لێی، مامەڵەی یاساییان بەپێی یاساکان لەگەڵدا ناکرێ ودوای تەواوببونی گرێبەستەکانیان بێکار دەبن. بەشەکەی تریشیان کەکار بۆ کومپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکەن لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکانیان، بەبێ حساب کردن بۆ ژیان ومافەکانیان ڕوبەڕوی بێکاری دەبنەوە. بەتایبەتی کاتێک کەکۆمپانیاکان دەستدەبەن بۆ هێنانی کرێکارانێکیتر بەکرێیەکی کەمترو بەمەرجێکی سەختی کارکردن. بەڵام بەپێی یاسا چ ئەو کرێکارانەی کار بۆ شارەوانیەکان دەکەن وچ ئەوانەشی کار بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکەن کارەکەیان هەمیشەییەو نابێ هەروا بەسادەیی لەتازەکردنەوەی گرێبەستەکانیاندا بێکار بکرێن. بەتایبەتی کەکارەکەیان سیفەتی دائیمی هەیە و کاری چوار فەسڵە دەکەن و ئەبێ گرێبەستی دایمیان بۆ بکرێت.
ڕێنمایی ئێمە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز ئەوەیە کەئەگەر گڕێبەستی شارەوەنیەکان وەیا گرێبەستی کومپانیاکان کۆتایی هات، وەیا کاری کۆمپانیاکان گۆڕانی بەسەرداهات و لەکۆمپانیایەکەوە گواسترایەوە بۆ یەکێکیتر، ئەوا دەبی ناوی گشت کرێکارەکانی ڕادەستی کۆمپانیا نوێیەکە بکرێ وکاری کرێکاران زامن بکات. چونکە کرێکاران مافی خۆیانە داوای درێژەپێدانی کارەکەیان بکەن، تەنانەت مافی خۆیانە لەبەستنی گرێبەستی تازەدا، داوای زیاد کردنی موچە وکەمکردنەوەی سەعاتکاری ڕۆژانە وباش کردنی دۆخی کارەکانیان بکەن وڕازی نەبن بەمەرجەکانی پێشوتر، کەبەسەریاندا سەپێندراوە. هەموو ئەم مافانەش هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە کە گرێبەستی کومپانیاکان لەگەڵ شارەوانیەکاندا تەواو بووە یان تەواو دەبێ . بێگومان ئەم ڕاستیەش تەنها هوشیاری کرێکارانو یەکڕیزی ئەوانی دەوێت.
واتە لەگەڵ تازەکردنەوەی هەر گرێ بەستێکی کاردا، جا چ ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتو شارەوانیەکاندا بێت یان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی دابێت. لەونێوەدا کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانی ژینگەپارێز لەدەوری خواستەکانیان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دڵسۆزی خۆیان بەر لەتەواوبوون وتازەکردنەوە گرێبەستەکان، تا لەگەڵ شارەوانی و کۆمپانیاکان بکەونە دانوسانەوە وڕێگەنەدەن نەک هەربێکار بکرێن بەڵكو بەداخوازی تازەوە دەست بەکار بکەنەوە.

Related posts

نامەی ژینگەپارێزێک لەڕانیەوە، بۆ دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

پەیامێک بۆ هاوڕێیان لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌ کرێکار هه‌یه‌تی لەلای خاوه‌نکار، مافێکی یاساییە و ئەبێ بدرێتەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment