Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

دانانی هەرجۆرە ئاستەنگی و قەیدوبەندێک لەبەردەم ئازادی ڕیکخراوبوونی کرێکاریدا.. سەرکوتگەریە!

دەنگی کرێکار:
ئازادی ڕێکخراوبون یەکێکە لە مافە بنەڕەتیەکانی کرێکاران وهەڵسوڕاوبونیان، ڕێکخراوە کرێکاریەکان مافی خۆیانە بە ئازادانە کار و هەڵسوڕانی ڕێکخراوەی خۆیان بکەن. ئەم دەستەواژانە لەجاڕنامەی مافی مرۆڤدا هاتووە و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنامە نێو دەوڵەتیەکاندا کە لەلایەن ڕێکخراوی کاری نێو دەوڵەتیەوە گەڵاڵە کراون ئەم ڕاستیە پشت ڕاست دەکاتەوە. بەتایبەت لە ڕێکەوتننامەی ژمارە ٧٨ی ساڵی ١٩٤٨کە تایبەتە بە ئازادی ڕێکخراوبون و ڕێکەوتنامەی ژمارە ٩٨ی ساڵی ١٩٤٩کە بەهەمان شێوە تایبەتە بە ڕێکخراوبونی کرێکاریی و دانوسانی بەکۆمەڵی کرێکاران لەگەڵ خاوەنکارو کۆمپانیاکانادا، لەسەر بەستنی گرێبەستەکانی کار لەکەرتە جیاجیاکاندا.
کەواتە دەتوانین بڵێن بەپێی هەر دوو ڕێکەوتنامە نێو دەوڵەتیەکەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کەعێراقیش واژۆی کردون، کرێکاران مافی ئازادی ڕێکخراوبون و پێکهێنانی هەرجۆرە ڕێکخراوەیەکی کرێکاریان هەیە. خۆئەگەر ئەو خاڵانەی کەماف بەکرێکاران دەدات بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوەکانی خۆیان، کەلەو دوو بەڵگەنامەیدا هاتووە، ئەوا ئازادی ڕێکخراوبوونی کرێکاریی لەئاستی نێو نەتەوییدا دانیپێدا نراوە. لە خالەکانی ئەو ڕێکەوتنامانەدا هاتووە:
١/ مافی هەموو کرێکارانە بێ جیاوازی لە شکڵو شێوەدا کە بەشداربن لە ڕێکخراوەکانی خۆیاندا بێ پرسوڕا بە هیچ جێگایەك.
٢/ ڕێکخراوە کرێکاریەکان مافی خۆیانە کەبەرنامەو پڕۆگرامی تایبەت بەخۆیان هەبێت و نوێنەرەکانی خۆیان هەڵبژێن بەوپەڕی ئازادیەوە، بەبێ دەخاڵەت کردنی دەسەڵاتداران وحکومەت لە کاروباری ڕێکخراوەکانیاندا.
٣/ ڕێکخراوە کرێکاریەکان مافی خۆیانە ئیتحادیە و ڕێکخراوی هەمە جۆر دروست بکەن و بەشداریشیان هەبێت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا.
٤/ ڕێکخراوەکانی کرێکاران مافی ئەوەشیان هەیە دفاع لە ڕێکخراوەکانیان بکەن بەرامبەر هەر ڕێگریەك کە ئیدارەی کارەکانیان بۆیان دروست دەکەن.
٥/ ڕێکخراوە کرێکاریەکان دەتوانن بارەگاکانیان دابنێن وتەوای پێداویستیەکانیشی بپارێزن.
لەمانەش زیاتر گرنگترێن خاڵ، کەلە بەڵگەنامە جیهانیەکاندا هاتووە، ئەو خاڵەیە کەدەڵیت:” ڕێکخراوە کرێکاریەکان دەتوانن لەناو کارخانەکاندا چالاکیەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
کەواتە ئیتر کرێکارانی کوردستان بۆ دەبێ دەستبەرداری ئەم مافە جیهانیانەیان بن و بۆ دەبێ لەوە بترسن کە خاوەن کارخانەکەیان لەسەکار دەریان دەکات کە بۆدفاع لە خۆیان ولەدەری خواستەکانیان ڕێکخراوی خەباتکارانەی خۆیان پێك بهێنن.. هۆکاری ئەمە چیە؟
سەرەکی ترین هۆکاری ئەم واقعیەتە، ئەوەیە کە دەسەڵات ئەم مافە بەڕەسمی ناناسێ وبگرە چەندین ئاستەنگ وقەیدو بەندی داناوە وەختێک کرێکاران بیانەوێت دەست بۆ پێکهێاننی ڕیکخراوەی خۆیان بەرن. نمونەی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی، کە چەندین ساڵە داوای مۆڵەتی پێشکەشکردووە. لەلایەکیتریشەوە دانی دەسەڵاتی تەواو بە کۆمپنایاکانی کەرتی تایبەت، وای کردووە کەدەستبردن بۆ هەر جۆرە کۆبوونەوەو چالاکیەکی کرێکاریی، بە ئاژەوەگێڕی وکاری نایاسایی لەقەڵەم بدرێ و کرێکارانی پێ لەسەر کار دەربکرێ. ئەمەش وای کردووە کەکریکاران نەتوانن ڕێکخراوەی خۆیان پێک بهێنن. بەم جۆرە کرێکاران نابێ بەدیار یاساکانی حکومەتەوە دانێشن بەڵکو تەنها بەخەباتی خۆیان دەتوانن مافی ئازادی ڕێکخراوبون دەستەبەر بکەن..

Related posts

وێنەیەک لەچەمچەماڵەوە !          

Dangi Krekar

ڕێنمایەک بۆ کرێکارانی ژینگەپاریز، سەبارەت بەگرێبەستی کار!

admin

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

Leave a Comment