Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

پەیامی ڕیکخراوی کرێکارانی بیناسازی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە

پەیامی ڕیکخراوی کرێکارانی بیناسازی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە

 

  ئامادەبووانی بەڕێز

ئەم کاتەتان باش

پێشەکی: پیرۆزبایی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار لەئێوەو گشت کرێکاران لەهەر گۆشەکی ئەم جیهانە ئەکەم. خۆشحاڵ ئەبین کەساڵانە بتوانین پێکەوە ئەم یادە مەزنە لەناو ئاپۆڕاو حەشاماتی گەورەو فراوانتری کۆمەڵایەتی هاوچینەکانمان بەبەرزییەوە ڕابگرین و فرسەتێکی زیاترمان پێ بدات کە لەدەوری یەکتری کۆمان بکاتەوە بەهێزوگوڕێکی زیاترەوە بۆ ئەوەی بتوانین خواستەکانمان فەرزبکەین و ڕێگری بکەین لەپەلامارەکانی سەرمایەداران. هاورێیانی کرێکار!

ئێمە کرێکارانی بیناسازی لەکوردستان بەشێکی بەرچاو پێك دەهێنین و زەحمەتێکی زۆریش دەکێشێن هەتا بتوانین ژیانێکی مەمرەومەژی بۆخۆمان و منداڵەکانمان دابین بکەین.. بەدرێژایی ساڵ بەگەرماو بەسەرما ڕەنج ئەدەین، تەلارەکان ئەبەین بەئاسامانداو سەرمایەدارانیش شیلەی لەشمان دەمژن و دینارو دۆلارەکانیان کەڵەکە دەکەن.. ساڵانە چەندین کرێکاری بیناسازی بەهۆکاری جۆراجۆرەوە لەشوێنی کارەکانیان ژیان لەدەست ئەدەن، کەچی هێشتاش هیچ مافێکی یاسایی لەلایەن دەوڵەتەوە بۆئێمە بەڕەسمی ناناسرێت و هیچ بیمەیەکی کۆمەڵاتیش نامانگرێتەوە.. سەرەڕای هەموو ئەمانەش نەبوونی ئازادی ڕێکخراوبوون بەتەواوەتی ڕێگرە لەبەردەم ئێمەدا.. بۆیە ئێمەو ئێوەش کەلەناوەندە جیاجیاکان کاردەکەین و لەزۆرێك لەمافەکانمان بێبەشین هیچ ڕێگایەكمان نەماوەتەوە بۆدەربازبوون لەم بارودۆخە سەختەی کەبەسەرماندا سەپێنراوە تەنها ڕێگای ڕێکخراوبوون نەبێت…

یەکی ئایار فرسەتێکی گەورەیە بۆ کۆبونەوەمان لەدەوری یەکتری و تەجروبەیەکی مەزنی چینی کرێکارە کە لەڕێگای ڕێکخراوبوونەوە بەدەست هاتووە .

کەواتە بایەکی ئایاری ئەمساڵ بکەینە سەرەتای دەستبردن بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆمان..

بژی ١ی ئایار

سەرکەوتووبن

 

Related posts

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانێک لە بارەی کاریگەری بێکاری لەسەر دۆخی کار و ژیانیانەوە دەدوێنێ

Dangi Krekar

سێ ڕووداوی کارو سێ قوربانی لەسێ شوێنی جیاجیادا

Dangi Krekar

خۆپیشاندانی کرێکارانی پارێزگای زیقار

Dangi Krekar

Leave a Comment