Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

یاداشتنامەی داخوازییەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا

یاداشتنامەی داخوازییەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا

لە لایە ن ڕابە ر ڕەفعەت خوێندرایە وە 

 

ئێمە کرێکاران و هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی مافەکانی کرێکاران کەلەم مەراسیمەدا بۆ یادی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لەقەزای بازیان کۆبووینەتەوە، خواستە سەرەکیەکانی ئایاری ئەمساڵی کرێکارانی کوردستان لەم یاداشنامەیەدا ڕادەگەیەنین و پێشنیار دەکەین وەک بنەمایەک بۆ کۆبوونەوەو یەکگرتووکردنی کرێکاران وئاراستەکردنی هەوڵ و تێکۆشانی هەموو بەشەکانی کرێکارانی کوردستان لەپێناوی باشترکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاراندا بەدەستەوە بگیرێت.. هاوکات داوا لەکرێکارانی کوردستان دەکەین کە لەهەردوو کەرتی حکومی وتایبەتدا کاردەکەن لەخەباتی ڕۆژانەی خۆیاندا ئەم خواستانەی خوارەوە بەدەستەوە بگرن و بۆ سەپاندنی بەسەر خاوەنکارو کۆمپانیاکاندا تێبکۆشن:

١/ ئێمە کرێکاران داوا دەکەین کرێکانمان زیاد ببێت و ژیانی ڕۆژانەمان دابین بکات. دەبێت ساڵانە کرێی کرێکاران بەپێی ئاستی گرانی و چوونەسەری نرخی کاڵاو پێداوویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە زیاد بکرێت.

٢/ داوا دەکەین موچەکانمان لەکاتی خۆیداو بەبێ لێبڕێن بدرێت. دەبێت حەوافزی ساڵانە لەلایەن خاوەن کارەوە بەکرێکاران بدرێت.

٣/ گۆڕینی گرێبەستی کاتی کرێکاران بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.

٤/ داوادەکەین هەلیکار بۆ بێکاران یاخود پێدانی بیمەی بێکاری لەلایەن حکومەتەوە، بۆ هەر هاوڵاتیەکی ئامادەبەکار دەستەبەر بکرێت.

٥/ ڕەخساندنی هەلیکار بۆ کچان و کوڕان بەیەکسانی، نابێت حزبەکان دەستوەردەن لەدامەزراندنی کەساندا.

٦/ کاتژمێری کارکردن نابێت لە ٨ کاتژمێر زیاتر بێت. هەر بۆیە داوادەکەین کەماوەی نانخواردن و پشوو، ماوەی چوونە سەرکارو گەڕاندنەوەی کرێکاران بۆ ماڵەوە لەزمنی ٨ سەعاتکاری ڕۆژانەدا حساب بکرێت.

٧/ لەو پڕۆژەو ناوەندانەدا کەکار تێیدا بەردەوامەو کرێکاران بەشەفت کاردەکەن وناچارن بەکاری زیادە، دەبێت خاوەنکار کرێی دەبڵ بەکرێکارن بدات. هەروەها دەبێت ڕۆژانی پشووی کرێکار بەکار حساب بکرێت و کرێی تەواویان پێبدرێت.

٨/ داوادەکەین ساڵانە لانیکەم ٣٠ ڕۆژ پشوو بەسەرجەم کرێکارانی کوردستان چ لەرکەتی حکومی و چ لەکەرتی تایبەتدا، بەموچەی تەواوە بەفەرمی بناسرێت.

٩/ دەبێت دوای تەواوبوونی گرێبەستیکار یانلەکاتی دەستهەڵگرتنی کرێکاران لەکارەکانیان، خاوەنکارو کۆمپانیاکان بڕوانامەی کارو بەڵگەنامەی پێویست سەبارەت بەماوەی کار بدات بەکرێکاران.

١٠/ دابینکردنی سەلامەتی کرێکاران لەهەموو شوێن و ناوەندەکانی کارداو قەرەبووکردنەوەی کرێکاران و خێزانەکانیان لەکاتی بەرکەوتنی ڕوداوەکانی کاردا.

١١/ بەفەرمی ناسینی بێمەرجی ئازادی و کۆبونەوەو ڕێکخراوبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین.

١٢/ هەرجۆرە سوکایەتی و ناو زڕاندنێكی کرێکاران لەشوێنیکاردا قەدەغەیەو دەبێت بەتاوان هەژماربکرێت.

١٣/ دەرکردنی کرێکار لەسەرکار قەدەغەیە، تەنها نوێنەرانی سەربەخۆو هەڵبژێردراوی کرێکاران دەتوانن لێپێچینەوە لەکرێکاران بکەن.

١٤/ بەیاساییکردنی مافی خانەنشینی بۆ کرێکارانی بیناسازی. حکومەت بەرپرسیارە ئەم مافە بۆ کرێکاران بەبێ ئەملاولا بەفەرمی بناسێنێت.

١٥/ داوادەکەین خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی بۆ کرێکاران لەلایەن خاوەنکارو کۆمپانیاکانەوە دابین بکرێت.

١٦/ کرێی یەکسان بۆکاری چونیەکی ژنان وپیاوان. دەبێت فرسەتی بەدەستهێنان وڕاهێنانی ژنان لەکاردا، وە هەموو ئەو مافانەی کەیەکسانی ژن وپیاو لەبەر چاودەگرێت، لەبورای کارکردندا بۆ ژنانیش لەبەرچاوبگیرێت.

١٧/ ئەرکی حکومەت و خاوەن کۆمپانیاکانە مافی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ هەموو کرێکارانی کوردستان دەستەبەرو جێبەجێ بکەن.

ئێمە بانگەوازی هەموو هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و سەرجەم کرێکارانی کوردستان لەهەموو ناوەندەکانی کاردا دەکەین، لەگەڵمان بن و لەدەوری ئەم خواستانە کۆببنەوە ولائیحەی ئەم داخوازیانە لەخەبات وتێکۆشانەکانی خۆیداندا بەدەستەوە بگرن.

ئایاری ٢٠٢٤

 

Related posts

منداڵانی ناوکار بێبەش لەجیهانی منداڵ

Dangi Krekar

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

Dangi Krekar

کرێکاران وفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بایکۆت دەکەن و حکومەتیش موچەی مانگێکیان بۆ سەرف دەکات!

Dangi Krekar

Leave a Comment