بە تاڵانبردنی موچە لەلایەن پلە تایبەتەکانی دەوڵەتەوە لەعێرادا بەردەوامە!
عرفان کەریم
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (المدی) ی عێراقی، کە لە بەرواری١٣ ی نیسانی ٢٠٢٥ بڵاوبووەتەوە، حکومەتی عێراق ساڵانە ١٠٠ ترلیۆن دینار لەبودجەی ووڵات تەرخاندەکات بۆ موچەیفەرمانبەران وخانەنشینان، لەم ١٠٠ ترلیۆنەش بڕی ٤٠چل ترلیۆنی بۆ بەرپرسانی پلە باڵایحکومەت تەرخاندەکرێت. ژمارەیان نزیک بە ٦٠٠٠ کەسن، ساڵانە ١٠ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ٤٠ترلیۆن دیناریش لەبودجەی دەوڵەت بۆ پلە تایبەتەکان تەرخادەکرێت.
لەعێراقدا نزیکەی ٤ ملیۆن فەرمانبەر هەیە، لە نێو ئەم ٤ ملیۆنەشدا، شەش هەزارفەرمانبەری (پلە تایبەت) هەن کە پشکی شێریان بەردەکەوێت لەموچەی دەوڵەت.ئەم پلە تایبەتانە بۆ دوو ئاستپلەبەندی جیاکراونەتەوە، ئاستی یەکەم کە پلەی وەزیر و بەرێوبەرە گشتیەکان دەگرێتەوەو ژمارەیان ٥٠٠ کەس دەبێت، ئەمانە بۆ نمونە ئەگەر خاوەن پلەتایبەتێک کەوەکیلە لەوەزارەتی نەوت، بڕی ١٢٠ ملیۆن دینار مانگانە موچە وەردەگرێت.هەروەها پلە تایبەتەکان لەئاستی دووەمدا کەژمارەیان ٥٠٣٠ کەسە، ئەمانە پلەکانی بەڕێوبەری گشتی و سەرپەرشتیارە باڵاکان دەگرێتەوە، هەروەها ٢٠ وەزیرو زیاتر لە ٣٠٠ ئەندام پەرلەمان و وەکیل وەزیر لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەدا (سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران) کە بەتێکڕای ئەمانە ٦٠٠٠ پلەی فەرمیان هەیەولە ٤٠٪ لە بودجەی دەوڵەت کەدەکاتە ٤٠ ترلیۆن دینار لەژێر ناوی موچەو دەرماڵەکان و ئاسایش و سەفەر، بۆ ئەم جۆرە لەپلە تایبەتەکانی دەوڵەت تەرخاندەکرێت.
ساڵانێکی زۆرە فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بەهۆی گرانی و چوونە سەری نرخی شتومەک وخەرجی ڕۆژانە، لەڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جۆراوجۆری جەماوەرییەوە، داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن، بەڵام دەسەڵاتداران هەمیشە بەبیانوی جۆراوجۆر خۆیان لەمداواکارییە دزیوەتوە، یاخود ئەوپەڕەکەی بەڕێژەیەکی کەم موچەکانیان زیاد کراوە.. بەڵام لەبەرامبەردا چاوپۆشی لەو تاڵانیە گەورەیە دەکرێت کە بڕی لە ٤٠٪ لە بودجەی حکومەت٤٠ چل تریلیۆن دینار دەچێت بۆ موچەی پلە تایبەتەکان.ئ ەگەر تەماشای داهات و سودیان بکەین بۆ کۆمەڵگە وئابوری دەوڵەت، دەبینین ئەمانە بەشی زۆریان تەنها زەرەرو خەسارەتیان لەئابوری و ژێرخانی دەوڵەتداوە کە بەدرێژایی حوکمدارییان خەریکی گەندەڵی و هێنانەکایەی جیاخوازی قەمی ومەزهەبی لەنێوڕیزی کۆمەڵگە و کرێکارانی عێراقدا. زۆر بە سادەیی بەرواوردێک بکەین لەگەڵ ماندووبونی کرێکاران وکارمەندانی کەرتی گشتی لەکەرتەکانی کارەباو پیشەسازی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان، کرێکاران لەکارگەکانی چیمەنتۆ و نەوت و کرێکارانی شارەوانی و ژینگەپارێز، کە بەشی زۆری ژیانی ئابوری کۆمەڵگە لەسەر شان و ڕەنجی ئەوان بەڕێوەدەچێت، کەچی لەبەرامبەردا، دەبێت بۆ زیادکردنی موچەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس وئاسایشی دەوڵەت ڕووبەڕوببنەوە.
ئەوەی شایانی باسە ئەم پرۆسەی جیاکاریەو بەتاڵانبردنی داهاتی کۆمەڵگە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە،لە ساڵی ٢٠٠٤ کاری پێدەکرێت ، واتە زیاتر لە ٢٠ بیست ساڵەو هەموو ساڵێکیش ئەم داهاتە زۆرەبۆ ئەم کەسانە دەچێت.ئەم سیستەمە جیاکارییە بەهەمانشێوە لەهەرێمی کوردستانیش کاری پێدەکرێت و دەسەلاتدارانی کوردستان بەشێکیان ئێستاش لەحکومەتی عێراقیش موچەی دەیان ملیۆن دیناری وەردەگرن. لەئێستاشداو بەهۆی دابەزینی نرخی فرۆشتنی نەوتەوە، باس لە ئەگەری ڕوودانی قەیرانێکی دارایی دەکرێت، لەم نێوەشدا هەندێ لایەنی سیاسی لەنێو دەسەڵات و ئەو لایەنانەی لەنێو سیستەمی سیاسی لەعێراقدا بەجۆرێک بەشدارن، زۆر بێشەرمانە باس لەپێویستی کەمکردنەوە یاخود لێبڕین لەموچەی فەرمانبەران وخانەنشینان دەکەن وەک ڕێگاچارەیەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەمقەیرانە، بەبێئەوەی باس لەتاڵانی پلە تایبەتەکان بکەن.
کارکردن بۆ ڕیسواکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمە لەتاڵانکاری داهاتی کۆمەڵگە ولەبەرامبەردا تەرخانکردنی بۆ خزمەتەتگوزارییە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان وەک کەرتەکانی تەندروستی و هاتوچۆو پەروەردە، هەروەها زیادکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان، ئەرکی دەستبەجێی کڕیکاران و فەرمانبەرانی عێراق و کوردستانە.دەکرێت بەم داهاتە زۆرەو بەداهاتەکانی گومرک و باج و ڕسوماتەوە، ژیانێکی خۆشگوزەران و ئاسودە بۆ خەڵکی عێراق وکوردستان دابین بکرێت.
