Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

چۆنیەتی بەستنی گرێبەستی کار لەلایەن کرێکارانەوە!

چۆنیەتی بەستنی گرێبەستی کار لەلایەن کرێکارانەوە!

|دەنگی کرێکار

بەمەبەستی ئاشنابوونی کرێکاران بەمافەکانیان، هەروەها بۆئەوەی خاوەنکار نەتوانێت، غەدر لەکرێکاران بکات، پیویستە کرێکاران هەرلەسەرەتای دەستپێکردنە بەکارەکەیەوە، بزانێت کەژێر سایەی چ مەرجێکدا کار دەکا وئەو مافانەش چین کەدەبێ خاوەنکار بۆی جێبەجێ بکات.. لێرەدا گرنگی گرێبەستی کار وئاشنایەتی کرێکاران بەمافومەرجەکانی کاریان دێتە مەیدانەوە.. لەبارەوە بەپیویستی دەزانین هەندیک زانیاری بخەینە بەردەم کرێکاران تا لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستی کارەکانیاندا، سەرنجی بۆبدەن وڕیگانەدەن خاوەنکار بەپێی ویستی خۆیان کار بەکڕیکاران بکەن:

١/ بەپێی یاسایکاری بەرکاری هەرێم خاوەنکار ناتوانیت یەکلایەنەو هەروا ئاسان کرێکار لەسەر کار دەربکات یان کۆتایی بەگرێبەستەکە بهێنیت و ماوەی ٣٠ ڕۆژ پێشتر دابنێت بۆکرێکارەکە، بەپێچەوانەوە! ئەوە تەنها کرێکارە کەیەکلایەنە کۆتایی بەگرێبەستەکەی ئەهێنیت و یەک مانگ پێشتر خاوەنکار ئاگادار ئەکاتەوە.. خاوەنکار ڕێگاو شوینی یاسایی تایبەت بەخۆی هەیە بۆدەرکردنی کرێکار، بەڵام ئەتوانێت کۆتایی بەگرێبەستەکە بهێنیت  لەسەر بنەمای ئەم خاڵانەی خوارەوەدا:

ئەگەر قەبارەی بەرهەمهێنان کەمبووەوە( تقلیص حجم العمل)، بەهۆی قەیرانی داراییەوە.. بەهۆی بێبازاڕی و ئیفلاسیەوە.. بەهۆی سەرپێچی وکێشەو گرفت دروستکردنەوە، بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولیەکانەوە، بەهۆی بردنە دەرەوەی سڕی ناو کارگەو کۆمپانیاوە لەلایەن کرێکارەوە.

کاتێک خاوەنکار کرێکارێک دەرئەکات لەسەر کار، دەبێت هەموو ئەو بەڵگەنامانە ئامادە بکات لەسەر کرێکارەکەو بەشێوەی فەرمی و نوسراو پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکات هەتا ئەوانیش بتوانن لەڕێگای لیژنەکانی خۆیانەوە بەدواداچون بکەن و ڕاستی و دروستی دەرکردنی کرێکارەکە پشتڕاستبکەنەوە.

بەڵام ئەگەر مەسەلەی دەرکردنی کرێکار بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمەکەوە بوو، وە بەم هۆیەوە کارگەکە لەجیاتی قازانج کەوتە ناو زەرەرەوەو ئەمەش بوو بەهۆی دەکردنی کرێکار، ئەوا خاوەنکار دەبێت ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە، بەڵام وەکو تریش ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە صلاحیەت یان بۆیان نیە بڕیاری لەسەر بدەن، بەڵکو ئەوان بەدواداچونەکانی خۆیان دەکەن و حەواڵەی وەزارەت و وەزیری کاری دەکەن و تەنها وەزیر دەتوانێت بابەتەکە یەکلایی بکاتەوەو بڕیاری پێوویستی لەسەر بدات.

شایانی باسە لەهەندێک کۆمپانیاو کارگەدا لەگرێبەستەکەیاندا هاتووە کەئەگەر کرێکار تەمەنی خانەنشینی تەواو کرد، ئەوا لەسەر کاردەرئەکرێت.. ئەم بڕگەیە بەپێچەوانەی یاسایکارەوەیە. هەتا ئێستاکە هێشتا تەمەنی خانەنشینی دیارنەکراوەو بەم هۆیەوە کۆمەڵیک کێشە لەسەر ئەم بابەتە هەیە لەدادگایکارداو هێشتاش ڕاشکاوانە تەمەنی خانەنشینی بۆکرێکار لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی دیارنەکراوە. هەربۆیە نایاساییەو کارگەو کۆمپانیا خۆیان ئەوەیان دروستکردووە..

٢/ گرێبەستیکار دەبێت سێ(٣) نوسخە بێت، یەکێکیان لەلای خاوەنکارو ئیدارەی کارگەو کۆمپانیاکە ئەبێت، نوسخەیەکی تریان لەلای کرێکارەکەو سێیەمیشیان دەبێت خاوەنکار بیگەیەنێت بە بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی. بەڵام بۆئەوەی کرێکار دڵنیابێتەوە لەوەی کە دەستەبەری بۆکراوە یان نا، یان شک وگومانێکی هەیە، ئەوا دەبێت لەگەڵ هاوڕێ کرێکارەکانی تریدا لەنێوان خۆیاندا کۆببنەوەو نوێنەرێک لەخۆیان هەڵبژێرن و ڕۆژو کاتی دیاریکراو لەگەڵ ناوەکانیان بەنوسراوێک بگەیەنن بەدەستی بەڕێوەبەرایەتی کار بۆئەوەی ئەوان بەدواداچون بکەن..

Related posts

ئۆفیسەکانی دۆزینەوەی هەلیکار فێڵ لەکرێکاران دەکەن!

Dangi Krekar

٨ی مارس وخواستەکانی ئێمەی کرێکار!

Dangi Krekar

ژینگەپارێزی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبونەوەو خۆپیشاندنیان ئەنجامدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment