Dangikrekar.com
هەواڵ

 بەغداد: مانگرتنی پزیشکان وکارمەندانی تەندروستی، پەیامێک بەرامبەر بەداڕمانی سیستەمی تەندروستی.

 بەغداد: مانگرتنی پزیشکان وکارمەندانی تەندروستی، پەیامێک بەرامبەر بەداڕمانی سیستەمی تەندروستی.

 

| دەنگی کرێکار: 

بە یەکپۆشی سپی و بەهەڵگرتنی لافیتەوە، پزیشکانی پۆلی ٢٠٢٤ دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەدواکەوتنی داواکانیان کە زیاتر لە ١٤ مانگ لەچاوەڕوانیدان، بەم هۆیەوە مانگرتن ڕایدەگەیەنن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

پزیشکانی نیشتەجێ و پزیشکانی ڕاهێنراو لەسەرانسەری عێراقدا، ئەمڕۆ مانگرتنیان ڕاگەیاند وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی دامەزراندنی دەرچووانی پۆلی ٢٠٢٤. خۆپیشاندەران داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن پەلەبکەن لەجێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.. ئەوان بە”یڵا”یان ڕاگەیاند:

“داواکارییە بەپەلەەکانمان بریتین لەدانانی پزیشک لەوەجبەی ٢٠٢٤ کەزیاتر لە ١٤ مانگە لەدوای دەرچوونیانەوە کارەکانیان وەرنەگرتووە.. هەروەها خێراکردنی ڕێکارەکانی جیاکردنەوەی دانیشتوانی دەورەیی لەوەجبەی ٢٠٢٣ لە ناوچە دیاریکراوەکانی جێگیرکردنیان”.  جگە لە دابەشکردنی وەجبەی پزیشکانی ساڵی ٢٠٢٢ بەسەر لقەکانی نیشتەجێبوونی کۆن. خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد، بەردەوامی دواکەوتنی فشارەکان لەسەر کارمەندانی پزیشکی گەورەتر دەکات و کاریگەری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتیان هەیە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە مانگرتنەکە وەک هەنگاوێکی گوشاری ئاشتیانە دێت بۆ داوای مافە پیشەییەکانیان.

 

Related posts

سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی فرایبۆرگ (SSP – région Fribourg)،پشتوانی مامۆستا یانی کوردستان دە کات

Dangi Krekar

رۆژنامەی دەنگی كرێكار سەردانی میترۆیان كرد

Dangi Krekar

سلێمانی/ زەڕایان: بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

Dangi Krekar

Leave a Comment