Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

بۆ سەلماندنی مافەکانیان، کرێکاران پێویستە گرێبەستی کاریان هەبێت

بۆ سەلماندنی مافەکانیان، کرێکاران پێویستە گرێبەستی کاریان هەبێت

 دەنگی کرێکار:

 

 گرێبەستیکار لەنێوان کرێکارو خاوەنکاردا پێویستە وەك بنەمایەکی یاسایی بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی کارو ماوەی کارکردن لەنێوان خاوەنکارو کرێکاردا، بەردی بناغەی ئەرک و بەرپرسیاریەتیە کەدەکەوێتە سەرشانی هەردولایان.

 با بزانین لەکوردستان گرێبەست چۆنەو چ شێوەك لەگرێبەست هەیە، ئایا جیاوازی نێوان گرێبەستی هەمیشەیی وکاتی چییە؟

گرێبەستی کاتی: بۆکاتێکی دیاریکراو ئامادە دەکرێت کەتێیدا مێژوی کۆتایی هاتنی کارەکە دەنوسرێت یان دیاری ئەکرێت. ئەم جۆرە گرێبەستە، ئەتوانێت پێش ئەومێژووە هەرکام لەخاوەنکار یان کرێکار کۆتایی بەگرێبەستەکە بهێنێت. بۆنمونە: هەموو ئەو گرێبەستانەی کە لەنێوان کرێکارێکی بیناسازی و وەستایەکی ئەو بوارەدا دەکرێت. بەڵام جیاوازی گرێبەستی هەمیشەیی ئەوەیە کە هیچ کام لەخاوەنکار یان کرێکار بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر لانیکەم پێش مانگێك ناتوانێت باسی کۆتایی هێنان بەگرێبەستەکە بکات بەتایبەتی خاوەنکار بەهیچ جۆرێك بۆی نییە کۆتایی بەگرێبەستی کرێکار بهێنێت ئەگەر ڕێکارە یاساییەکانی ئاماژە پێدراو لەیاسایکاری بەرکاری هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ نەکات و وەزارەتی کار ئاگادار نەکاتەوە. هاوکات ئەوخاوەنکارانەی کە خاوەندارێتی پڕۆژەیەك دەکەن، کاری ئەو پرۆژەیە هەمیشەییەو هەرچوار وەرزی ساڵ کارکردن بەردەوامە، لەکاتی سەرپێچیکردنی ناوەرۆکی گریبەست، هەردولا بەپێی ناوەرۆکی ئەوگرێبەستە سزا دەیانگرێتەوە، واتە کۆتاییهێنانی گرێبەست بەبێ عوزرێک وەیان بەهۆکارێکی نیزامی ڕێگەپێدراو، لایەنی سەرپێچیکار ئەبێت قەرەبوی لایەنەکەی تر بکاتەوە. {نمونەی کارگەی گرین عێراقمان هەیە}

بەڵام ئایا گرێبەستی کار لەگەڵ کرێکارانی هاتوو چۆنەو خاوەنکارەکان بەچ شێوەیەك کاربەکرێکارانی هاتوو دەکەن ؟

کرێکارانی هاتوو کەلەکارگە پێشەسازییەکان کاردەکەن لەکوردستاندا گرێبەست لەگەڵ زۆربەی ئەو پرۆژانەی کە یان پشکی کومپانیای هاتوی تێدایە، یان خۆیان کرێکاری مۆڵەت پێدراو بۆکارکردن کارپێدەکەن، خاوەنکارەکان مولزەمن بەپێی یاسایکاری کارپیکراو مامەڵەیان لەگەڵ بکەن. یان ئەو کومپانیایانەی کەکرێکارانیان هێناوە بەپێی یاسای کاری وڵاتەکەی خۆیان وئەو گرێبەستەی کەهەیانە کاریان پێبکەن .کەواتە کرێکاران ئەبێت مافی ئەوەیان هەبێت کە پێش واژۆکردنی گرێبەست، مەرجەکانی خۆیان بخەنە بەردەستی خاوەنکارەکە، لەکاتێکدا ئەگەر کرێکاران خاوەنی نوێنەرایەتیەکی فەرمی نەبوون وەگرێبەستەکە تاکەکەسی بوو، هاوکات ئەگەر نوێنەرایەتیەك لای کرێکارانەوە هەبوو، ئەوکاتە پێویستە خاوەنکارو نوێنەریەاتیەکەو لێژنەیەك لەوەزارەتی کار، دوای تاووتوێکردنی تەوای مەرجەکانی هەردولا ئەوگریبەستە واژۆبکرێت و کۆپییەک بدرێت بەتەرەفی یەکەم کەخاوەنکارە. کرێکاران دەتوانن پشت بەوگرێبەستە ببەستن  بەبێ ئەوەی واژۆشی بکەن، خاوەنکار پێویستە مولزەم بێت پێیەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا خاوەنکارەکان ئەم ڕێکارە ئسوڵیە ئەگرنەبەر بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ کرێکاران؟یان کرێکاران خۆیان هەستیان بەوەکردووە کەهەتا چەند گرێبەستی کار زەرورەو هەیانبێت؟

سەبارەت بەخاوەنکارەکانیش، ئەوەندەی کەئێمە لەدەمی کرێکارانەوە بیستومانە یان خراوەتە بەردەستمان، خاوەنکارەکان لەزۆربەی هەرەزۆری کارگەو پڕۆژە پیشەسازییەکانی کەرتی تایبەتدا فۆرمی ئامادەکراو دەخەنە بەردەستی کرێکاران بەبێ ئەوەی کرێکاران بەشدار بن لەئامادەکردنیدا وەیان ڕیگەیان پێبدرێت سەرنج و تێبینیەکانیان بخەنە بەردەستی خاوەکارو پێیان واژۆ ئەکەن. ئیتر دیارنییە لەم گرێبەستەدا چ جۆرە مەرجێك بۆکرێکارەکە دیاریکراوە. هەروەەها لەکەرتی گشتیشدا هێشتا کرێکاران و کارمەندانی ئەو کەرتە دیار نییە گرێبەستەکانیان لەکوێوە ئامادەکراوە یان گرێبەستەکەیان لەسەر بنەمای گرێبەستی بەکۆمەڵە وەیاخود گرێبەستی تاکە کەسێیە. ئەم شێوە گرێبەستانەی لەهەرێمی کوردستان باوە، بەتەواوی پێچەوانەی ستانداردی گڕیبەسەتەکانە کە لەزۆربەی دنیادا پەیڕەوی لیدەکرێت. هەر ئەوەش دەلالەت لەوەدەکات وەزارەتی کار نەیتوانیوە تەنانەت ئەو یاسای کارەش جێبەجێ بکات کە ئێستا کاری پێدەکرێت وبازاڕ بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی خاوەنکارو سەرمایەداردایەو خۆیان بەپێی پێویستی کارەکەکەیان فۆرمی گریبەست ئامادە دەکەن و بەکرێکارانی واژۆدەکەن.

کەواتە گرێبەست پێش هەرشتێك فۆرمێکی زەروریەو پێویستە کرێکار بەبێ گرێبەست مل بەهیچ کارێك نەدات، چونکە لەکۆتایدا ئەوگرێبەستە لەکاتی هەر کێشەوگرفتێکدا لەگەڵ خاوەنکارەکاندا، تاکە بەڵگەیە بۆ سەلماندنی مافەکانی.

 

Related posts

کرێکاران وفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بایکۆت دەکەن و حکومەتیش موچەی مانگێکیان بۆ سەرف دەکات!

Dangi Krekar

کرێکاری تایه ی ئۆتۆمبیل پێدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. 

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

Leave a Comment