ڕووداوەکانی شوێنی کار:
لە مانگی ٧دا
سلێمانی : بەهۆی بەربونەوەوە، کرێکارێک گیانی لەدەستدات
لەبەرواری ٢٠٢٤/٧/١٣ دا، کرێکارێک بەناوی گۆران ئەکرەم تەمەن ٣٥ ساڵ، دانیشتووی سلێمانی، لەکاتی کارکردن‌دا لەباڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوەو بەداخەوە گیانی لەدەستدا .
هەولێر/ کرێکارێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیان لەدەستدەدات
لەبەرواری ٢٠٢٤/٧/٢١، له‌قه‌زای خه‌لیفان/ هەولێر، لەناو کێڵگەیەکی هێلکەدا، کرێکارێک به‌ناوی (شه‌ماڵ حه‌مه‌ده‌مین بایز) له‌كاتی كاركردنداو به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه بەداخەوە گیان له‌ده‌ست ئەدات. کرێکارەکە تەمەنی ٢٠ ساڵەو خێزاندارە.
سلــــێمانی: کرێکارێکی چینی لەکاتی کارکردن‌دا گیان لەدەستدەدات
بەرواری ٢٧/٧/٢٠٢٤ لەکارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەناوچەی بازیان، کرێکارێکی خەڵکی چین تەمەن ٤٩ ساڵ بەناوی ”هوانگ باوکای” لەکاتی بەرکەوتنی ئامێرێکی هەڵگرتنی چیمەنتۆ بەسەریدا، بەداخەوە گیانی لەدەستدا.