Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کرێکارانی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ، بۆ خواستی گەڕانەوە بۆ سەرکارەکانیان دەستیاندایە خۆپێشاندان!

کرێکارانی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ، بۆ خواستی گەڕانەوە بۆ سەرکارەکانیان دەستیاندایە خۆپێشاندان!

دەنگی کرێکار

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران، کرێکارانی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لەگەرمیان لەپێناوی خواستی گەڕاندنەوەیان بۆسەر کارەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوادەکەن هەرچی زووترە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە زیاتر لە ٣ مانگە لەکار دوور خراونەتەوە. ئەم مانگرتن و خۆپیشاندانە لەلایەن کرێکارانەوە چەندینجارە دووبارە ئەبێتەوە، بەڵام هەروەکو بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتو جەختدەکاتەوەو دەڵێت: چەندین جارە ئێمە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا گفتووگۆ دەکەین و داوامان لێکردوون بەگەڕاندنەوەی ئەو کرێکارانە، ئەوانیش ملنادەن بەم خواستەی کرێکاران و ئامادەش نین ڕێژەی کرێکار زیاتر بکەن بەپاساوی ئەوەی کە کۆمپانیاکەیان بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردۆتەوەو بەم هۆیەشەوە ژمارەیەک کارمەندو کرێکاری لەسەرکار دەرکردووە.

شایانی باسە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکەوێتە سنوری ناحیەی قۆرەتو کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای خانەقینە، بەڵام لەڕووی بەڕێوبردنەوە سەر بەئیدارەی گەرمیانە. کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ)وە بەڕێوە دەبرێت و پێشتر بەرهەمی ڕۆژانەی لەنێوان (١٥٠٠-٢٠٠٠) بەرمیل نەوتدا بووە، بەڵام پاش کەمبونەوەی نەوتی کێڵگەکەو خراپبوونی بەرهەمەکەی بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاودا، کۆمپانیاکەش بەرهەمهێنانی کەمکردۆتەوەو هەتا ئەو ڕادەیەی کە بەرهەمهێنان ڕابگرێت بۆماوەیەک، هەربەم هۆیەوە کاریگەرییەکانی کەمی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکەدا وای لەکۆمپانیای پیت ئۆیڵ کرد کە هەروا ئاسان ژمارەیەک لەکارمەندو کرێکارەکانی نانبڕاو بکات و بەدەستی بەتاڵەوە ڕەوانەی ماڵەوە بکاتەوە.

 

Related posts

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

Dangi Krekar

 یەکی ئایاری ئەمساڵ و کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەرین؟

Dangi Krekar

هەولێر؛ دوو کرێکار لەناو تەنکییەکی قیردا گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment