روداوی شوێنی کار
کرێکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ کەوتەخوارەوە گیانی لەدەستدا
دوێنێ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام لە سلێمانی کرێکارێک کەوتەخوارەوە بە سەختی برینداربوو. کرێکارەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی دوێنێ کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دە نی کرێکار ، کرێکارەکە خەڵکی سوریایە و تەمەنی ١٦ ساڵە و
ناوی “سلێمان مەحمود یونس”ە.