Dangikrekar.com
هەواڵ

بازیان:  نوێنەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەدیبەیتێکدا لەسەر کێشە و گرفتەکانی کرێکاران، بەشداریکرد

بازیان:  نوێنەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەدیبەیتێکدا لەسەر کێشە و گرفتەکانی کرێکاران، بەشداریکرد

 

بازیان  پەیامنێری دەنگی کرێکار

ڕۆژی ٣٠ نیسان، یەک ڕۆژ پێش ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، بازیان پرێس دیبەتێکی سازکرد لەسەر بابەت ومەسەلە کرێکارییەکان بۆ هەریەکە لە: دەنگی کرێکار، ڕێکخراوی دابین و بەنوێنەرایەتی سەرجەم سەندیکاکانی سلێمانی( عوسمان زیندانی) بەبەشداری ڕاستەوخۆی بەڕێز قائیمقامی قەزای بازیان.. لەم دیبەتەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لەکرێکاران، بەڕێوەبەری ئیداری ژینگەپارێزانی بازیان، نوێنەری کارگەی ئاسنی ئەلفا ستیل، پارێزەران وچالاکوانان ئامادەبوون..

سەرەتا بەڕێز قائیمقامی قەزاکە باسی لەدۆخی نالەباری ژیانی کرێکاران کردو جەختی کردەوە لەپێکەوە کارکردن لەپێناوی کرێکارانداو پەیمانی ئەوەشیدا کەئەگەر ڕێگریمان لێکرا، ئەوا ئەو لەپشتمانەوە بوەستێت هەتا ئەو شوێنەی کەبەڕاستی دیفاع لەکرێکاران بکەین..کەچ زوڵـمێک لەکرێکاران دەکرێت، کەواتە لەکوێی ئەمەدا وەستاووین یان ئەمانەوێت ڕادەبوەستین؟ لەناو باسەکاندا، پانێڵیستەکان، هەریەکە بەخودی قائیمقامیشەوە، ڕەخنەیان گرت لەسەندیکا کەسەرەڕای کارکردنێکی سنوردار، هیچی شتێکی بۆ کرێکاران نەکردووە، نەیتوانیووە ڕێگری بکات لەوزوڵم و نادادییەی کە بەسەر کرێکاراندا فەرز کراوە..  دواتر هەریەکە لەبەڕێوەبەری ڕێکخراوی دابین و عوسمان زیندانی وەک نوێنەری سەندیکای سلێمانی قسەیان کرد لەسەر کێشەو گرفتەکانی کرێکاران و هەموو ئەو زوڵمانەیان دەستنیشانکرد کەچۆن لەکرێکاران دەکرێت. دواتر دەنگی کرێکار لەڕێگای خاوەنی ئیمتیازەکەیەوە(محمود حلاق) لەڕوانگەو قازانجی کرێکارانەوە چووە ناو بابەتە یاساییەکان و پرسیاری ئاراستەی پانێڵیستەکان کرد، ئایا چی بکرێت کەدەرکردنی کرێکار لەسەر کار ڕابگرێت، چی بکرێت کۆنتراکتی کار بدرێت بەکرێکارو چی بکرێت کرێکاران دەستەبەر بکرێن؟ ئەو ووتی ئێوەو هەموان ئەزانن.

لەدواییدا دەنگی کرێکار سوپاسگوزاری خۆی دووپاتکردەوە بۆدەزگای میدیایی بازیان پرێس و ستافەکەی کەلێپرسراوانە بەدەم خەم وکێشەی کرێکارانەوەن و ئەیانەوێت کەیسی کرێکاران بجوڵێنن بەئاقاری خزمەتێک بەوان

Related posts

کرێکارێک لەنهۆمی سێیەمی پرۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لەسلێمانی کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

کرێکاران و گڕیبەستی کار ………… خەسرەو سایە 

Dangi Krekar

کۆمپانیای ڕێدلیڤز وەڵامی دەنگی کرێکار ئەداتەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment