یاسای کار و ســزای لەسەرکار دەرکردن
| ئامادەکردنی دەنگی کرێکار:
یاسایکاری عێراقی ژمارە (٧١) ساڵی ١٩٨٧ بەرکار لەهەرێمی كوردستان مادەی (١٢٧) سزای دەرکردن تەنها لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەسەپێنرێت:
یەکەم: ئەگەر کرێکار هەڵەیەکی گەورەی کرد کەزیانێکی ماددی بەدوادا هات بەمەرجێک خاوەنکار لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕوودانی هەڵەکە نوسینگەی کار لەپارێزگان ئاگادار بکاتەوە
دووەم: ئەگەر کرێکار نهێنیەکی کاری درکاند کەببێتەهۆی گەیاندنی زیان بەخاوەنکار
سێیەم: ئەگەر کرێکار زیاتر لەجارێک سەرپێچی ڕێنماییەکانی تایبەت بەسەلامەتی کاری کرد، بەمەرجێک ئەو ڕێنماییانە نوسراوبن و لەشوێنێکی بەرچاودا هەڵواسرابن یان بەشێوەیەکی زارەکی بەکرێکاری ڕاگەیاندبێت ئەگەر کرێکارەکە نەخوێندەوار بوو
چوارەم : ئەگەر کرێکار زیاتر لەجارێک لەکاتی کارکردندا بەسەر خۆشی یان لەژێر كاریگەری مادە كحولیەكان بینرا
پێنجەم: ئەگەر کرێکار هەڵسوکەوتێکی لەخۆ نیشاندا کەلەگەڵ شەرەفی کارەکەدا نەگونجێت
شەشەم: ئەگەر کرێکار دەستدرێژی بکاتە سەر خاوەنکار یان نوێنەرەکەی و یان هەر یەک لەسەرۆکەکانی لەکاردا لەکاتی کارکردندا یان لەدەرەوەی ئەو کاتە بەمەرجێک خاوەنکار لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕووداوەکە ئاگاداری نوسینگەی کار لەپارێزگان بکاتەوە
حەوتەم: ئەگەر کرێکار لەکاتی کارکردندا تاوانێک دەرهەق بەیەکێک لەهاوڕێکانی لەکاردا بکات و بەو هۆیەشەوە حوکم بدرێت بەبڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دادگا.
هەشتەم: ئەگەر کرێکار بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک حوکمدراو بڕیاری حوکمەکەش یەکلایی کەرەوە بوو.
نۆیەم: ئەگەر کرێکار بەبێ هۆیەکی ڕەوا بۆماوەی (١٠) ڕۆژ لەسەر یەک یان (٢٠) ڕۆژی پچڕ پچڕ لەساڵێکی کار کردندا لەکارەکەی دابڕا بەمەرجێک خاوەنکار لەماوەی پێنج ڕۆژی یەکەم بۆ حاڵەتی یەکەم واتە دابڕان بەسەر یەکەوە بەنوسراوێک کرێکار ئاگادار بکاتەوە کە لەتابلۆی ئاگادارییەکان لەشوێنیکار کردندا هەڵواسرابێت، وێنەیەکیش لەو نوسراوە دەدرێتە سەندیکای پەیوەندیدار لەیەکەم ڕۆژی دەرچوونیەوە، ئەگەر ڕادەی دابڕانە پچڕ پچڕەکە لەساڵێکدا گەیشتە (١٥) ڕۆژ ئەوا بە هەمان شێوەی پێشوو بەنوسراوێکی هەڵواسراو لەشوێنی کاردا ئاگادار دەکرێتەوە.
دەیەم: ئەگەر کارگە بەهۆی هەڵاوسان یان بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکەیەوە، یان بەهۆی زەرەرەوە ئیفلاسبوونی خۆی ڕاگەیاند، لەم حاڵەتەدا دەتوانێت کرێکار دەر بکات ئەویش بەو مەرجەی کەوەزارەتیکارو خودی وەزیر ئاگادار کرابێتنەوە لەڕێگای بەڕێوەبەرێتەکانی کارەوە لەشارەکان..
