Dangikrekar.com
هەواڵ

بەردەقارەمان: پەیامنێری دەنگی کرێکار، بەشداریدەکات لەهەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکی لافاوەکە

بەردەقارەمان: پەیامنێری دەنگی کرێکار، بەشداریدەکات لەهەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکی لافاوەکە

|    پەیامنێری دەنگی کرێکار:

پەیوەند:“ڕۆژێک دوای لافاوەکە پاش ئەوەی کە هەواڵی لافاووبردنی ئەندازیارێکی عەرەبمان بیست، تیمێکمان پێکهێنا بۆ گەڕان و پشکنین و کێوماڵکردنی هەموو ناوچەی قەزای بازیان هەر لەگوندی کانی شەیتانەوە هەتا چەمی باسەڕەمان.. شانبەشانی گروپەکەی ئێمەلەگەڵ چەند تیمێکی تردا، بەدرێژایی دوو هەفتە کەوتینە سۆراغی دۆزینەوەی ئەندازیارە عەرەبەکەو پێکەوە کێوماڵی چەم و شیوەکانی ئەو دەڤەرەمان کرد کەبەداخەوە بەهۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستدابوو..

ئەم تیمانە بە سێ گروپ دابەشبووین لەناوچەکەدا، لەشارۆچکەی تەیناڵەوە دەستمانپێکرد هەتا ناحیەی بەردەقارەمان.. چەند ڕۆژ پێشتریش گروپیکی ترمان لەلای کارگەی (ڕۆیاڵ کانەوە) لەو شوێنەی کەڕووداوەکەی تێــدا ڕوویداوە هەتا ناو ناحیەی بەردەقارەمان کەچەندین کیلۆمەترە، کێوماڵکرا..  ئەم ئەندازیارە گەنجە ناوی احمد الشــــمري، تەمەن ٣٥ ساڵانەو خێزاندارە. لەڕۆژی ١١ مانگی ١٢ لەیەکەم ڕۆژی لافاوەکەوە لەکارگەیەکی نزیک شارۆچکەی گۆپاڵەوە لەئەرکی خۆیدا بووەو لەکاتی لافاوەکەشدا لەناوکابینەکەی خۆیدا بووە..بەڵام پێش ـئەوەی فریای خۆی بکەوێت، لافاوەکە کابینەکەی بردووەو هەتا ئێستا بەداخەوە تەنها چەند پارچەیەکی کابینەو مۆبایلەکەی دۆزراوەتەوە..

سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ناوەند لەبەغداد نابەرپرسیارانە مامەڵەیانکرد و بەدەم ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە نەهاتن، بەڵام ئێمە، گەنجانی بەردەقارەمان خۆبەخشانەو بەوپەڕی هەستی قوڵی لێـــپرسراوێتی و مرۆڤدۆستانەی خۆمانەوە، بەبێـــگوێدانە سەرماو باوو بۆران و برسێتی و هیلاکبوونی ئەم چەند هەفتەیە، بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە چەندین ڕۆژە کێوماڵی ناوچەکەمانکرد  هەتا بتوانین تەرمەکەی بدۆزینەوەو تەسلیم بەکەس و کاری بکەینەوە.. ئێمە وەک گەنجانی بەردەقارەمان دەڵێین بۆ ئێمە گرنگ نیە کەسەکە کێیەو سەربەچ نەتەوەو ئاینێکە، بەڵکو ئێمە لەناخەوە ناڕەحەت و دڵگرانبووین بەم ڕوداوە دڵتەزێنەو دەمانەوێت لانیکەم سەبوری و ئارامی بۆکەس و کاری ئەم ئازیزەمان بگێڕینەوە..

 

Related posts

لەتیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارو نوێنەرانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد

Dangi Krekar

کرێکاران لەبارەی گرانی بازاڕەوە چی دەڵێین!

admin

بەیاننامەی کرێکارانی فەنزوێلا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین

Dangi Krekar

Leave a Comment