تورکیا: سەرکوتی سەندیکاکانی دیگڵ بوەستێـــنن-هاودەنگبن لەگەڵ کرێکاراندا!
| دەنگی کرێکار:
دیگڵ-کۆمپانیایەکی ئەڵمانی جل و بەرگی پیاوان کە لەتورکیا کاردەکات. دوای ئەوەی سەندیکای کرێکارانی قوماش تەکسیف بەسەرکەوتوویی کرێکارانی دیگلی بەسەندیکا کرد، کۆمپانیاکە دەستیکرد بەدەرکردنی ئەندامانی سەندیکا، ئەمە لەمانگی یەکدا ڕوویداو لەو کاتەوە کرێکاران و سەندیکاکەیان خەریکی خۆپیشاندان بوون و داوای ئەوە دەکەن کۆمپانیاکە بەشداری گفتوگۆ بکات، بەڵام بێسوود بوو.
لەمانگی ئابدا، سەندیکاکە بەئاشکرا ئیفادەی ووردو بەڵگەی خستەڕوو کە بەشێوازی سیستماتیکی هەراسانکردن و هەڵاواردن و سوکایەتیکردن بەکرێکاران لەدیگلدا بڵاوکردەوە. بەڵگەکان بەپشتبەستن بەدەیان شایەتحاڵی کرێکاران کەزۆربەیان ژنن، لەلایەن تەکسیفەوە وەسف دەکرێت کە وێنەیەکی نائارامکەری ژیانی ناو کارگەکە ئاشکرا دەکات.
ڕاپۆرتی سەندیکاکە کە تازە بڵاوکراوەتەوە، وردەکارییەکانی ئاخاوتن بەقسەی ناشرین لەشوێنیکار، توندوتیژی دەروونی، گێچەڵی سێکسی، دەرکردنی نایاسایی و جیاکاریی ڕەگەزی دەخاتە ڕوو.. ئەم کردەوانە لەوەتەی کرێکاران پەیوەندییان بەو سەندیکایەوە کردووە چڕتر بووەتەوە.
ئەمڕۆ کۆمپانیایLabourStart هەڵمەتێکی گەورەی ئۆنلاینی دەستپێکردووە بۆ پشتیوانی لەکرێکارانی کۆمپانیای Digel بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Teksif و IndustriALL کە سەندیکایەکی جیهانییەو نوێنەرایەتی ٥٠ ملیۆن کرێکار دەکات لە ١٣٠ وڵات لەکەرتەکانی کانگاو وزەو بەرهەمهێنان..
لێرەدا ڕادەگەیەنین کە دەنگی کرێکار، ستافو هاوکارانی، هاودەنگی وپشتیوانی خۆی بۆ کرێکاران و سەندیکاکانی تورکیا ڕادەگەیەنێت ولەپاڵیاندا ڕادەوەستین.
