Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

خاوەنکاران لەئاستی کرێکاراندا دەستیان        نوقاندوە

خاوەنکاران لەئاستی کرێکاراندا دەستیان

نوقاندوە

 گفتوگۆ لەگەڵیەکێك  لەکرێکارانی کارخانەیدەرمانسازی پایۆنیر

سەبارەت بەدۆخی کاری کرێکاران و تەعامولی خاوەنکار لەگەڵیان، دەنگی کرێکار گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ کرێکارێکدا سازداوە، کە لەسەر داوای خۆی ناوکەیمان نەهێناوە و تەنها وەڵامەکانی وەك خۆی بڵاودەکەینەوە:

دەنگی کرێکار: دۆخی کارتان لەچییایە؟

کرێکارەکە: ئێمە کرێکاران لەژێرباری زوڵمو ستەمداین، کرێکار هەمیشە زوڵمی لێدەکرێ و ڕێگەنادەن هەناسەیەک بدەن وخاوەنکاریش بەپشتیوانی حکومەت بێباکانە سودو قازانجی خۆیان دەبەن ئیتر ئەمەیە دۆخەکە.

دەنگی کرێکار: ئێستا ڕۆژانە چەند سەعات کاردەکەن؟

کرێکارەکە: بەشەفت کاردەکین وڕۆژانە ٨سەعات.

دەنگی کرێکار: کومپانیا گەورە نەبوەتەوە ؟

کرێکارەکە: خەریکی بینایەکی گەورەن دوروستی دەکەن، بەڵام نازانم دەیانەوێت چی تیدا دەکەن، زیاترلە ساڵونیوێکە خەرێکی ئەوەن.

دەنگی کرێکار: کرێکاران کێشەیان چییە؟

کرێکارەکە: بێوژدانی تەواو ڕوی لەم وڵاتە کردووە لە ڕیفانەری عەربەت کە بەنزین دورست دەکات ئێستا لە هەموو سلێمانی ودەوروبەری بەنزینی ئەو پاڵاوگەیەیە کە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت، چوم وەکو کیمازانێك بۆموختەبەر وەریان گرتوم ئەڵی مانگیبە٥٠٠هەزار،بەڕاستی ویژدان نەماوە لەم وڵاتە.

دەنگی کرێکار: دەنگوباسی گەرمی ڕۆژانەی ناوکرێکاران چییە؟

کریکارەکە: سەبارەت بەوەی کە وتت کێشەی کرێکاران چییە؟ کێشەکان ئەوەیە ناداد پەروەری زۆرهەیە، کرێکاری واهەیە بەرەو سێ ساڵ دەچی لەم کارخانەی پایۆنیرە کاردەکا کەچی یەك دیناری بۆزیاد نەکراوە، کرێکاری واش هەیە لەماوەی ساڵ و نیوێکدا چوار پۆزیوشنی(عینوانی وەزیفە) بۆگۆڕاوە و لە پۆزیۆشنی زۆر نزمەوە بۆ پۆزیۆشنی زۆربەرز، واستە لەم ڕۆژگارە هەموشتێکە.

دەنگی کرێکار: زۆرباشە کەواتە تەعامولی خاوەن کارخانە چۆنە لەگەڵ تان؟ ئایە کرێکار لای ئێوە دەتوانێت داوای مافی خۆی بکا؟

کرێکارەکە: بەنسبەت خاوەن کارخانەوە ئێمە نایبینین، بەڵام پێشتر ئەم کارخانەیەی ئێمە تاساڵیکیش لەمەوپێش خواردن هەمەچەشنە بوو هەموو ژەمێکی نان خواردن میوەیەکی لەگەڵ بووە، هاوکات پیبسی یان جۆرێکیش خواردنەوەی تیدابووە، بەڵام ئێستا خواردنەکانیان زۆرخراپ بووە خواردنێکی زۆرکەم کە کرێکار لەوانەیە هەندێکیان تێری پێنەخۆن، وەخواردنێکی زۆرهیچ دەستیان نوقاندوە ئەوە لەڕووی نان خواردنەوە ،لەڕوی حەقەوە وەك پێم وتی خەڵك زۆرحەقی لێدەخورێ وهیچی پێناکرێ ئیتر ئەوەیە.

لەڕاستیدا بەشێك لەکرێکاران بێتاقەت بون ودەمانەوێت وازبهێنین حەوسەڵەی کارکردنمان لەم کارخانەیە نەماوە، بەڵام کاریتر دەست ناکەوێ بۆیە مل بەم وەزعە دەدین .

ئێمە هەموکات ئامادەین دەنگی کرێکار هەر زانیاریەکی بوێت لەسەر دۆخی کارو ژیانمان پێی بدەین .

دەنگی کرێکار/زۆرسوپاس بۆئێوە هەربژین.

 

Related posts

سێ ڕووداوی کارو سێ قوربانی لەسێ شوێنی جیاجیادا

Dangi Krekar

نەبوونی پشوی ساڵانە ، پێشێلکردنی مافێکی سەرەتایی کرێکارانی کوردستانە

Dangi Krekar

باڵەخانەیەک لەسلێمانی بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕوخا

Dangi Krekar

Leave a Comment