گردبوونەوەخاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا
“ئەم کارە دەبێتە هۆی برسیکردنی 10 هەزار خێزان” خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەدژی لابردنی موەلیدەکانیان گردبووونەوە و دەڵێن: رەنجی چەند ساڵەمان بە باداچوو.
حکومەت دەیەوێت مۆلیدەکان بداتە کەرتی تایبەت و ئەو هەموو خاوەن مۆلیدەیە بێکار بکەن. دەشڵێن، ئەو مۆلیدانە قوتی چەندین خێزانی لەسەرە و حکومەتیش دەیەوێت ئیجباریان بکات مۆلیدەکان بدەنە کەرتی تایبەت. ئەوەشیان خستە روو، خاوەن مۆلیدە هەیە هێشتا قەرزی کڕینی مۆلیدەکەی لەسەر ماوە حکومەت دەیەوێت مۆلیدەکەی لێوەربگرێت، لانی کەم با قەرەبووی نیوە بە نیوەی مۆلدەکان بکەنەوە.