Dangikrekar.com
هەواڵ

گەمارۆ و ڕێگری لەکەمپی مەخمور لەلایەن بەغداو هەولێرەوە، ژیانی کرێکارانی وێرانکردووە!

گەمارۆ و ڕێگری لەکەمپی مەخمور لەلایەن بەغداو هەولێرەوە، ژیانی کرێکارانی وێرانکردووە!

|    دەنگی کرێکار: 

لە١٠ـی نیسانی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق ڕێگەینەداوە هیچ کەلوپەلێک بچێتە ناو کەمپەکەوەو ڕێگە بەکرێکاران نادات بچنە سەر کارەکانیان و ناسنامەی خەڵکی ناو کەمپەکەش نوێ ناکاتەوە هەتا بتوانێت لەمڕێگایەوە کرێکاران ناچار بکات بچنە شارەکانی عێراق بۆ کارکردن..لەئێستادا پێویستە سەرەتا کرێکارەکان ناوی خۆیان لەهەواڵگری عێراق تۆمار بکەن، هەتا ئەو تۆمارەش لەبەغدادەوە نەیەتەوە، ناتوانن بچنە سەر کارەکانیان.. هەروەها هەر کرێکارێک کە دەچێتە سەر کارەکەی دەبێت ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی کارەکەی بداتە دەزگای هەواڵگری.. هەمان شت بۆ نەخۆشەکانیشە، کەسانی نەخۆشیش ناتوانن بەبێ هەواڵگری سەردانی نەخۆشخانە بکەن.. بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر حاڵەتی بەپەلەشیان هەبێت هەتا ناویان نەدەن بەدەزگای هەواڵگری و ناوەکانیان لەبەغدادەوە نەیەتەوە، ناتوانن کامپەکە بەجێبهێڵن و چارەسەر وەربگرن.. ئەوەی زانراوە ساڵانێکە کاسبکاران بەهەمان بازگەی عێراقدا تێدەپەڕن، کاتێکیش دەیانەوێت بچنە شارۆچکەی مەخموور ڕایاندەگرن و پشکنینیان بۆ دەکرێت، دەوترێت کاتێک کەدوکاندارەکانی کامپەکە لەمەخموور دەگەڕێنەوە، لەدەرگای چوونە ژوورەوە ڕایاندەگرن و چاودێری کاڵاو کەلوپەلەکانی ناو دوکانەکە دەکرێت، ئەگەر تەنها سێتێک هێڵکەش بهێننەوە.

ڕێگری و گەمارۆی عێراق و هەولێر لەسەر کامپی پەنابەرانی مەخموور بەردەوامە، زیاتر لە ١٥ ڕۆژە ١٠ کرێکاری ئەو کامپە لەبەغداد دەستبەسەر کراون، سەرەڕای ئەوەی ئەو کرێکارانە ناوی خۆیان داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق و چوونەتە سەر کار، بەڵام ئێستا لەژێر چاودێریدان.

ساڵانێکە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) لەژێر گەمارۆیەکی تونددایە لەلایەن هەولێرو بەغدادەوەو دواتریش حکومەتی عێراق گەمارۆکەی بەرەو ئاستێکی تر برد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەڕێوەبەرانی کامپی پەنابەرانی مەخموورەوە  دەستکەوتوون، ڕۆژی ٢٤ـی ئاب، ١٠ کرێکارانی کامپەکە لەبەغدا دەستگیرکراون، دەوترێت کرێکاران لەکۆمپانیایەک بەناوی عەباسی لەبەغدا دەستبەسەرکراون و هەتا ئێستا ئازاد نەکراون…سەرەڕای ئەوەی کرێکارانی کامپەکە بەپێی یاسای عێراق و بەمۆڵەتی هەواڵگری عێراق بەفەرمی بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون، بەڵام زیاتر لە ١٥ ڕۆژە ئازاد نەکراون.

Related posts

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

چەوسانەوەی کرێکار لەنێوان بێدەنگی حکومەت و فێڵی خاوەنکاردا!

Dangi Krekar

خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment