Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی دابین بۆ مافەکانی مرۆڤ و بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی دابین بۆ مافەکانی مرۆڤ و بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

ئەمڕۆ ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٥، تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کەپێکهاتبوون لەمەحمود حەلاق، خاوەن ئیمتیازی بلاوکراوەکەو خەسرەو سایە دەستیاری سەرنوسەر، سەردانی ئۆفیسی”ڕیکخراوی دابین بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆژڤ”یان کردوو لەگەڵ بەڕێزان دڵسۆز زەنگەنە، بەرپرسی ڕیکخراوی دابین و هەڵشۆ عبدالفـــتاح وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بۆ ماوەی زیاتر لەکاتژمێریک کۆبوونەوە. .

لەکۆبونەوەکەدا، باس لەڕەوشی ئازادیەکان ومافەکانی مرۆڤ کرا لەهەرێمداو هەردولاش جەختیانکردەوە لەسەر پاراستی ئازادیەکان ومەدەنیەت وئارامی کۆمەڵایەتی، وەک ئەرکێک کە پێویستە حکومەت وسەرجەم لایەن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن، تا ماف وئازادیەکانی هاوڵاتیان پێشێل نەکرێت..

لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، لەبارەی مانگرتنی کرێکارانی ئاوی سلێمانی وکەیسەکەیان قسەوباسیان کردو هەردوولا بڕیاریاندا کە بەدواداچونی وورد بۆ کێشەو کەیسی کرێکارە دەرکراوەکان بکەن وپێکەوە لەهەوڵدابن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێکاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەکەداو بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی هاوبەش و پێویست بگرنەبەر..

ڕێکخراوی دابین بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤ

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

٢٩/٩/٢٠٢٥

Related posts

ئاستەنگەکانی بەردەم کۆنگرەی ئەمساڵی یەکێتی کرێکارانی ئینگلتەرا و وێڵز (TUC)

Dangi Krekar

لەهەولێر كرێكار لە كاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەك كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

Dangi Krekar

نوێنەرایەتی کرێکاران وجێگیرکردنی خواست و داوی کرێکاران لە بەستنی هەر گرێبەستێکی کاردا، مافێکی ڕەوای کرێکارانی کوردستانە!

admin

Leave a Comment