Dangikrekar.com
هەواڵ

دادگای کاری سلێمانی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی بەقازانجی کرێکاران یەکلایی کردەوە!

دادگای کاری سلێمانی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراق، بەقازانجی کرێکاران یەکلایی کردەوە!

 دەنگی کرێکار

بەدوای مانگرتنی سێ ڕۆژەی کرێکارانی کارگەی گرین عیراق، بۆ بەدەستهێنانی چەند خواستێک، بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە لەسەرەتای ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ دا، بڕیاری لەسەرکار دەرکردنی ١٤ کرێکاری کارگەکەی ڕاگەیاند ودواتر لەکارەکانیان دوورخرانەوە. پاساوی بەڕێوەبەرایەتی کارگە ئەوەبوو کەئەم کرێکارانە لە تاقیکردنەوە (تێست)دەرنەچون و کارگە ئەدای کاری ئەم کرێکارانەی پەسەند نەکردووە بۆیە کۆتایی بەکارکردنیان دێنێت!.

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، بەمەبەستی گێڕاندنەوەی ئەم ١٤ کرێکارە لەسەر کار دەرکراوەی کارگەی گرین عێراق، هەرلە سەرەتاوە لەپاڵ کرێکاراندا ڕاوەستاو کەوتە هەوڵدانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕۆژی ٢٣/٥/٢٠٢٣، وەفدێكی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبەشداری نوێنەری ١٤کرێکارکە، لەگەڵ وەزیری کار، “کویستان محمەد” لەشاری هەولێر کۆبوونەوە ولەبارەی کەیسی کرێکارانی لەسەرکار دەکراو، قسەوباسیان کرد وچەند ڕێوشینیکی یاسایی دیاریکرا. پاشان وەفدەکەی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێنمایی یاسایی، سەردانی بۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی کار لەسلێمانی کردو چەندڕۆژ دواتر  لەلایەن تیمی پارێزەرانی دەنگی کرێکار خۆیەوەو بەبودجەی خۆیشیەوە، شکاتی ١٠ کرێکاری لەڕێگای وەکالەتێکەوە بۆ دەنگی کرێکار گەیاندە دادگای کاری سلـــێمانی و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگادا بڵاوکرایەوە. جێگای داخە کە ٤ کرێکار گرنگییان نەدا بەشکاتکردن و نەهاتنە پای ئەوەی کەئەوانیش وەکالەت بۆ دەنگی کرێکار بکەنەوەو داواکەیان بسپێرن بەدەنگی کرێکارو پارێزەرەکانی..

پاش چەند جەلسەی دادگا لەسەر سکاڵای کرێکارانی لەسەرکار دەرکراو لە بەرواری ١٨/٢/٢٠٢٤ خۆشبەختانە کەیسەکان لەڕێگای دادگای کارەوە بەقازانجی کرێکارانی گرین عێراق یەکلایی کرایەوە. جیگای ئاماژەیە کە ئەم ئەنجامەی دادگا دوای چەندین مانگ چاوەڕوانی کرێکاران لە دادگای تێهەڵچوونەوەو پاش یەک ساڵ چاوەڕوانی دێت، تا لەڕۆژ ٦/٤/ ٢٠٢٤ دا، ١٠ کرێکار شایستە داراییەکانی خۆیان وەرگرتەوە. کە برێتیە لەموچەی ئەو چەند مانگەی کەلەسەرکار دەرکرابوون. هەروەها ئەو چوار کرێکارەش کەشکاتیان نەکردبوو لەکۆمپانیای ناوبراوو وەکالەتیان بۆ ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار نەکردبووەوە، بڕی پارەی ئەو ماوەیەی کە دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرابوون، بەنەقدی وەریانگرتەوە بەپێی ساڵەکانی ئیش کردنیان..

بێگومان ئەو ئەنجامەی کە کرێکاران لەبردنەوەی ئەم کەیسەدا بەدەستهان هێناوە، جگەلەوەی سەلماندنی مافی خۆیان و گیڕانەوەی شایستە داراییەکانیانە، هاوکات ئەو وانەیەش فێری کریکاران دەکات، کەئەگەر لەسەر خواستەکانی خۆیان سوربن وڕاوەستاو ویەکگرتوانە بمێننەوە دەتوانن نەک هەر مافەکانیان بەدی بهێنن، بەڵکو ڕێگاش نادەن هیچ کۆمپانیایەک زوڵمیان لێ بکات و لەسەر کارەکانیان دەریان بکات.

Related posts

ڕووداوەکانی شوێنی کار

Dangi Krekar

مێزگردی بۆچی کرێکاران ڕێکخراونین ؟

Dangi Krekar

لەدۆڵی بازیانەوە، بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار! نامەی کرێکارێک ..

Dangi Krekar

Leave a Comment