Dangikrekar.com
هەواڵ

سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار نامەیەک ئاراستەی ڕێکخراوی کاری جیهانی ILO دەکات

سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار نامەیەک ئاراستەی ڕێکخراوی کاری جیهانی ILO دەکات!

بۆ کونفراسی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی

بەرێز سەرۆکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی

بەرێزان، ڕێکخەران وئامادەبوانی کۆنفراس:

سەرەتا: بەناوی خۆم و ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارو تەواوی کرێکارانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە سڵاوێکی گەرمتان لێدەکەم .

بەدڵنیایەوە بەستنی ئەم کۆنفراسە لەم هەلومەجە سەختەی کە کرێکارانی جیهانی تێدا ڕاگیراوە، گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەتیش دوای تێپەربونی چەندین ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەیەو دوای بەفەرمی ناسن و واژۆکردنی سەدان ڕێکەوتننامەو بڕیارنامە لەلایەن وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوەیەدا، کەچی بەئاشکراو بەبەرچاوی خۆتان ودەیان کەناڵی میدیایی ودام و دەزگا نێودەوڵەتیەکانەوە، لەزۆرێك لەوڵاتانی دنیا ئەو بڕیارو یاساو ڕێسایانە پێشێلدەکەن کەئەم ڕێکخراوەیە پەسەندی کردوە. واتە هێشتا ئەو وڵاتانەی کە پێشێلکاری یاساو بڕیارە پەسەندکراوەکان دەکەن، ئەندامی ڕیکخراوەکەن و هەر ئێستاش لەم کۆنفراسەدا ژمارەیەکیان بەشدارن .

بۆنمونە: دەوڵەتی ئیسرائێل سەرەڕای ئەوەی لەجەنگێکدا کەبۆ سەر غەززە بەڕێیخستوە، کۆمەڵگایەکی کاولکردوەو دەیان هەزار کەسی لەکرێکاران و هاوڵاتیانی سڤیلی کۆمەڵکوژ کردوە، هاوکات بەپێچەوانەی یاسا نێودەولەتیەکان وخودی ڕێکخراوی کاری جیهانیەوە، حکومەتی ئیسرائیل دەیان هەزار کرێکاری فەلەستینی لەسەر کارەکانیان دەرکردوەو بەشێوەی زۆرە ملێ کۆچی پێکردون، بەدڵناییەوە نوێنەری دەوڵەتێکی ئاوا نەک نابێت بەشداری پێبکرێت لەم کۆنفراسەدا بەڵکو ئەرکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و ئەندامەکانیەتی سەپاندنی سزای توند بەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلدا، هەتا ئاستی دەرکردن و هەڵپەساردنی ئەندامێتی لەڕێکخراوی کاری جیهانیدا، بگرنەبەر و بەم هەڵویستەش سنورێک دابنرێت بۆ ئەو تاوان و دەستدرێژیانەی کەبۆسەر کرێکارانی فەلەسەتین گرتویەتیەبەر. هەروەها یەکێكی تر لەو وڵاتانەی کەڕۆژانە دەیان جار مافی کرێکاران پێشێلدەکات و هەڵسوڕاوانی کرێکاری لەسێدارە دەدات و وەڵامی ناڕەزایەتی و مانگرتنە کرێکاریەکان بەسەرکوت و زیندان دەداتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانە. کارنامەی دژە کرێکاری و سەرکوتگەریەکانی هەردوو دەوڵەتی ئیسرائیل و ئێران بەتەواوەتی ئەوەیان ئیسپات کردووە کەنەک هەر مافی ئەندامێتیان لەڕێکخراوی کاری جیهانیدا (ilo) نەماوەو ناکرێت بەشداربن لەم کۆنفراسەدا، بەڵکو ئەندامێتیان جێگای شەرمەزاری وپەلەیەکی ڕەشە بەمێژوی ڕێکخراوەکەتانەوەو بەشداریکردنیان لەم کۆنفراسەدا ماهیەتی کۆنفراسەکە وبڕیارەکانی دەخاتە ژێر پرسیارەوەو بەیەکجاری متمانەی خۆی لەلای چینی کرێکارو ڕایگشتی جیهایندا دەدۆڕێنێت. بۆیە ئێمە داواتان لێدەکەن کەنوێنەرانی حکومەتە کرێکار کوژەکانی ئیسرائیل و ئێران لەکۆنفرانسەکەتاندا دەربکەن و ئەندامێتیان هەڵپەسێرن. هەروەها داوادەکەین لەسەرکارو کردەوەکانیان بەدژی کرێکاران، سزای توند لە بەرامبەریاندا بگرنەبەرو وەک تاوانباربیان ناسێنن .

بژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی چینی کرێکار

وەستا مەهدی سەرنوسەری بڵاو کراوەی دەنگی کرێکار

٣٠/٥/٢٠٢٤  

Related posts

کرێکارێ لەکاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوەو

Dangi Krekar

  کرێی یەکسان بۆ کاری چونیەکی ژنان و پیاوان !

Dangi Krekar

 کرێکارانی ژینگەپارێز خۆیان ئەدوێن! ڕاپۆرت

Dangi Krekar

Leave a Comment