ڕاپۆرتی کرێکارێکی ژینگەپارێز لەکۆمپانیای شکارەوە!
کرێکارێکی ژینگەپارێزی کومپانیای شکار کەنەیویست ناوی بهێنین ڕاپۆرتێیکی بۆ دەنگی کرێکار ناردووەو دەڵێت:
کۆمپانیای شکار بەنیازە لەمانگی شەشی ئەمساڵدا کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت. ئەوەندەی کەمن ئاگادارم ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کۆمپانیاکە وەردەگریت بۆخۆی. کرێکارەکە ئاماژەش بەوە دەکات کە کۆمپانیای شکار ١٤٦ملیۆن دینار پارەی چاودێر‌و کرێکار قەرزارەو ئێمە نازانین ئەو پارانەمان چی لێدێت؟
نامەی ئەم کرێکارە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە: یەکەم: کومپانیاکان یان هیچ زانیاریەکیان لەسەر یاسا‌و ڕێساکانی تایبەت بەکرێکاران نییە، یان دەیانەوێت مافی کرێکاران هەروا ئاسان پێشێل بکەن، وە دووەم: نەبوونی هیچ زانیارییەک لەلایەن کرێکارانەوە لەسەر مافە یاساییەکانیان. ئەوەی کە لەم نیوەشدا زەرەر دەکات تەنها کرێکارانن.
ئێمە بەپێوستمان زانی کەچەند لایەنێکی ئەم نامەیە ڕوون بکەینەوەو هەم کومپانیای شکار بزانێت کەبەپێی ڕاپۆرتی ئەو کرێکارە یاسای پێشێلکردوەو بەپێی ئەحکامەکانی یاسای کار‌و یاسای دەستەبەری خانەنشینی سزا دەیگرێتەوە، هەم ئەبێت کرێکارانیش بەرچاویان ڕوونبێتەوەو بزانن کەچۆن مامەڵە لەگەڵ کومپانیای شکاردا دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی بڕی پارەی قەرزی خۆیان وەکو مووچە کەکومپانیا لەلای ماوەو بەنیازە کۆتایی بەکارەکەی بهێنێت و بەم هۆیەوە پارەکەیان نەفەوتێت.
کۆمپانیای شکار ناتوانێت کۆمپانیاکەی هەڵبوەشێنێتەوە مەگەر بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کار نەبێت و ئەویش لەبنەڕەتەوە ئەبێت ئەستۆپاکی خۆی نیشانبدات لەهەموو مافەکانی کرێکاران و سەرلەبەری ئامێر‌و پێوویستیەکانی کۆمپانیاکە. خۆ ئەگەر کۆمپانیای شکار جێکارەکانی خۆی، کرێکار‌و گشت ئامێرەکان و هەموو پێداوویستیەکانی کەهەیەتی ڕادەستی ئیدارەی گشتی بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ هەرچی مافی کرێکارە کەلەئەستۆی کۆمپانیای شکاردایە دەکەوێتە سەر ئیدارەی گشتی و ئەبێت تەواوی موچە دواخراوەکانیان بداتەوە.
بەپێ یاسای کاری ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧لە مادەی ٣٩، خاوه‌نکار ده‌توانێت پاکسازی پڕۆژه‌که‌ی بکات به‌مه‌رجێك وه‌زیری کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاگادار بکاته‌وه. هەروەها بەپێی مادەی ١٤ی هەمان یاسای کار،
له‌کاتی فرۆشتنی شوێنکار یان به‌کرێدانی، خاوه‌نکاری تازە پێویسته پابه‌ند بێت به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌وه که له‌نێوان خاوهکارهکهی پێشخۆی له‌گه‌ڵ ئەو کرێکارانەی کەهەیبووە هەموو ئه‌و مافانه‌ی پێبدات که ده‌که‌وونه سه‌ر خاوه‌نه کۆنه‌که‌ش. وەهەر لەم یاسای کارەدا هاتووە کە ئه‌و قه‌رزانه‌ی که کرێکار هه‌یه‌تی لەلای خاوه‌نکار، وه ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندی کارن، قه‌رزێکی جیاوازن له‌هه‌موو ده‌رامه‌ته‌کانی خاوه‌نکار که‌به‌گوێره‌ی یاسا قه‌رزاره‌و تەنانەت میراتگری کرێکاره‌که‌ش ده‌توانێت خاوه‌نداری بکات به‌گوێره‌ی یاسا وەری بگرنەوە.