ڕانیە: تیمێکی دەنگی کرێکار دیدارێکی لەگەڵ کرێکارانی ژینگەپارێزدا سازدا
ڕۆژی٢٠٥/١٢/١٧ تیمێکی دەنگی کرێکار سەردانی بەشێک لە کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیای (بیڤان)ی لەڕانیە کردو لەنزیکەوە گوێگری کێشەو معاناتی ئەوانبوو.. لەخوارەوە کێشەو گرفتەکانیان لەچەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:
١/ ئەوان داوایانکرد کەمووچەکانیان لەساڵی نوێ وە هاوتای ئەو بڕە مووچەیە بکرێت کە وەزارەتیکار کۆتایی مانگی ١٠ ی ٢٠٢٥ بڕیاری ٤٥٠ هەزاری دانا بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز.
٢/ داوا لەلایەنی پەیوەندیدارو کۆمپانیاکان دەکرێت کە بڕیاری زیادکردنی موچەکە جێبەجێ بکەن.. کۆمپانیاش هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا موچەبدات و کۆتایی بهێنێت بەدواخستنی موچە بەپاساوی نەبوونی بودجەی کۆمپانیاوە.
٣/ داوا لەکۆمپانیا دەکەین کەدەستەبەرییەکانمان بەبڕی ٤٥٠ هەزار دیاری بکات ولێرەشەوە داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتەکە بکات
٤/ ژینگەپارێزان داوای کاپیسەی نوێ و زیادکردنی چەند ژمارەیەک لەکاپیسە دەکەن کەبووەتە کێشەو گرفتی گەورەیان.. کاپیسە کۆنەکان مۆدێلیان بەسەرچووە.. ئەوان دەڵێن گەڕەک و خانوو هەتا بێت زیاد دەکات، هەم پێویستە کرێکاری تر بخەنە سەرکارو هەم کاپیسەی تازەش
٥/ پێوویستدەکات جل وپێڵاوو لەزستانیشدا چاکەتی بارانەو پێداوویستیەکانی کارکردن و سێفتی پێووویستن، ئەوەش ڕاستە کەپێماندراوە، بەڵام کاری پاککردنەوە هەمیشە پێوویستی بەو کەرەستانەیەو دەبێت وەک پێویست کرێکاران هەیان بێت..
