سەرمایەداران چ بەرژەوەندییەکیان لەبێکاریدا هەیە؟
دواستوونی دەنگی کرێکار
|مەحمودی حەلاق
بەهۆی ڕاگرتنی لەشکری بێکارانەوە، سەرمایەدار، یان خاوەن کارگەو کۆمپانیاکان، لەپێناوی قازانجی زیاترو کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایەدا، کرێکارانی لەسەرکار چاوترسێن دەکات، کرێکاری بێدەنگ هۆکاری سەرەکی هێزی کاری هەرزانە. کەوایە لەترسی بێکاری کرێکاران نابێت داوای خواستەکانی خۆیان بۆ باشکردنی دۆخی کارو ژیانیان بەکەن. نابێت باسی زیادکردنی حەقدەست و کەمکردنەوەی سەعاتیکار بکەن.. نابێت داوای نوسخەی گرێبەستیکارو دەستەبەری-ضمان- بکەن..و بەکورتی نابێت باسی هیچ شتێک بکەن کەمەسرەفی خاوەنکار زیاتر دەکات. چونکە ئەمە لەقازانجەکەی کەم دەکاتەوە.
لەمەش زیاتر بێکاری چەکێکی دەستی سەرمایەدارانە بۆ توندکردنەوەی مونافەسەی ناوخۆی کرێکاران لەبەدەستهێنانی کاردا، ئەمەش لەلایەک وادەکات کەبەهای هێزی کارو ئاستی کرێ بەرەوخوارەوە رابگرێ ولەلایەکی تریشەوە لەگەڵ توندوبونەوەی ماونافەسەی ناو خۆی کرێکاراندا، ڕێزەکانی چینی کرێکار پارچەپارچەدەکا وهەوڵدان بۆ یەکگرتوویی وڕیکخراوە کرێکاریەکان سەخت ودژوار دەکات. بەمەش سەرمایەداران بەسود وەرگرتن لەپەرشوبلاوی کرێکاران سەخترین مەرجو دۆخی کار بەسەر کرێکاراندا بسەپێنن. بەم جۆرەش کرێکاری بێدەنگ، دەبێتە بنەمای کاری هەرزان وڕاگرتنی کرێکاران لەئاستێکی هەژاری بەردەوامدا. بەدیویکی تریشدا بێکاری، کرێکارانی بێکارو لەسەرکار دەکات بەگژی یەکتریدا ئەگەر هوشیاری چینایەتییان نەبێت، ئەویان لەترسی بێکار بوون وەکو هاوڕێکەی دوێنێی، ناچارە کەکۆیلەکاری بکات بۆئەوەی بێکار نەکرێت، ئەوی تریشیان چونکە بێکارە دەچێت مامەڵەی هێزیکارەکەی دەکات لەبازاڕیکارداو لەپێناوی وەدەستخستنی کارێک هێزیکارەکەی هەرزانفرۆش دەکات. بەمجۆرە نرخی هێزیکار بەقازانجی سەرمایەدارو خاوەنکار، کرێکاران خۆیان بەدەستی خۆیان دەیهێننە خوارەوەو زەربەی گەورە لەیەکتری ولەخۆیان ئەدەن.. لەیەک وتەدا بەهۆی بێکاریەوە سەرمایەداران توانای هەڵخراندنی کرێکارانی ناوخۆیان لەدژایەتی کرێکارانی بیانی وتەنانەت هاوزمان و نەتەوەیەکیش بۆ ناوبازاڕیکاری ناوخۆی ووڵاتێک دەکەوێتەدەست. ووا نێسان دەدەن کە هۆکاری بیکاری بەهۆی کرێکارانی هاتوەوەیە نەک ڕەگی لەسیستەمێکدایە کەدایان سەپاندووە.
وەڵامی بنەرەتی بەبێکاری، خەباتە بۆ هەڵوەشاندنەنەوەی نیزامی سەرمایەداری وسیستەمێک کەلەسەر کاری بەکرێ دامەزاراوە وجێخستنی کۆمەلگایەکی سۆشیالسیتیە، کە کارکردن وەزیفەیەکی گشتیە وهەموان دەبێ کاربکەن وبەپێی کارەکەشیان لەداهاتی کۆمەلگا سودمەندبن. بەلام تاکاتێک کەئەم ئامانجە بەدی نەهاتووە، ئەوا خەبات بۆ یەکگرتووکردنی کرێکارانی لەسەرکارو بێکار وڕیکخراوبونیان لەیەکیەتییەکی هاوبەشدا، دەبێتە ئەرکێکی سەرەکیو دەمو دەستی رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کرێکاری. تەنها بەیەکرتوویی ڕیزەکانی کرێکارن بەگشتیو کرێکارانی لەسەرکارو بێکار دەتوانری مونافەسەی ناوخۆیی کرێکارن کەم ببێتەوەو سنورێک بۆ هەرمەرجو هەوڵیکی خاوەنکار دابنرێت. لەپاڵ ئەمەشدا بێکاران خۆشیان دەبێ لەدەوری خواستی کار یان بیمەی بێکاری بەرامبەر بەحوکمەت پێبنێنە مەیدانەوەو وەک بەندێکی سەرەکی یاسایکار لەوڵاتدا جیگیری بکەن تا هیچ کرێکارێک ناچار نەبێت بۆ بەدەستهێنانیکار بکەوێتە مونافەسەی هاوچینەکانیەوە.
