Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کاردانەوەی کرێکارە دەرکراوەکانی کۆمپانیای ئاڵا، بۆ بەرهەمهێـنانی ئاوی کانزایی

کاردانەوەی کرێکارە دەرکراوەکانی کۆمپانیای ئاڵا، بۆ بەرهەمهێـنانی ئاوی کانزایی

|ئامادەکردنی دیار بەرزنجی :

دوای چاوپێکەووتنەکەی دەنگی کرێکار لەگەڵ بەڕێوەبەری کار لەسلــــــێمانی، لەڕێکەوتی ١٠/١٠/٢٠٢٥ کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانی هێنایە دەنگ.. ئەمەی خوارەوە کاردانەوەی بەشێک لەهەریەکە لەبەڕێزان کرێکارانی کارگەکەو وەڵامی بەڕێوەبەری کارە لەسلێمانی، کاک مۆفەق شێخ ڕەووف..

سۆران فەهمی: بەداخەوە بەڕاستی نەیانتوانیوە بەئەرکی خۆیان هەستن و داکۆکییەکی ڕاستەقینە لەکریکار بکەن، چونکە کارمەند هەبووە سکاڵای لایانکردووە تاکو مافی بۆ وەربگرین بەڵام نان بڕاو کراوە نازانم کاک مۆفەق چۆن ئەو قسانە ئەکات.. تۆ دائیرەیەکی حکومیت چۆن ئەبێت کۆمپانیا چاو بەستیان لێ بکاتوو کاتیک لیژنەکانیان سەردانی شوێنەکان ئەکات بەڕاستی کە کریکار ناتوانیت قسەبکات هۆکارەکەی لیژنەکانی خۆیانن چونکە کاتیک سەردانی هەر شوێنیک ئەکەن ئەبێت بەتەنها لەگەڵ کریکارەکان قسەبکەنوو گفتۆ گۆیان لەگەڵ بکەن نەک خاوەن کار بەسەریانەوە بێت.. کرێکار چۆن قسەبکات چونکە ئەزانێت نان بڕاو ئەکرێتوو ئەمانیش ناتوانن مافیان بۆوەربگرین، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەبیت کرێکار خۆیان یەکگرتوبن بۆئەوەی کەس نەتوانیت زوڵمیان لئ بکاتوو مافیان بخوات..

چونکە ئیستاش زۆر لایەنوو کەسی ویژدان زیندوو هەیە لەسەر مافوو خواستەکانی کریکار دێنەدەنگوو داکۆکیان لێ ئەکەن تاکو بەمافەکانیان بگەن.. ئیمەش وەکو کارمەندە مانگرتوەکان تاکو ئیستا لەسەرمافوو خواستەکانمان سورین هەموو ڕێگایەکی یاسایی دەگرینەبەر وە زۆر کەسوو لایەنی خاوەن ویژدان پاڵپشتمانن.. سورین لەسەر ئەوەی کەمافەکانمان وەبگرین جا بگرە ئەو کەسانە هەم لە لایەنی حکومیوو ڕیخراو هەم لەناو معمل لە ئیدارەوە بیگرە تاکو پرسگەی کۆمپانیا زۆر کەس هەن پیشگیرماننوو لەگەڵمانن لەهەر کاتوو ساتیکدا کەپیویستەبکات پاڵپیشتیمان ئەکەین بەشیوەیەکی قانونیوو یاسایی.

وەڵامی بەڕێوەبەری کار:

سڵاو کاک سۆران.. دەستخۆش بۆ سەرنج و تێبینیەکانت، بڕوات هەبێ بەش بەحاڵی خۆم ئەگەر مەبەستت کرێکارەکانی کارگەی ئاوی سلێمانی یە زۆر پێوەی ماندوو بووم زیاتر لە ١٠ دە کاژمێر بە تەلەفۆن لەگەڵ زۆرێک لە کرێکارەکان قسەم کردوە هەتا کار نەگاتە ئەوەی نان بڕینی کرێکارانی تێ بکەوێت ،دڵنیابە لەگەڵ مافی کرێکاران ئەبین و پشتیوانتان ئەبین لەگەڵ بونی دەیان بەربەست بەڵام کۆڵ نادەین،. بەڵام ڕاستی یەک هەیە یاسای کار تەنها داکۆکی لە کرێکار ناکات بەڵکو مافی خاوەن کاریش دەپارێزێت، ئێمە ناتوانین ببین بە لایەنگری لایەک دژی لای بەرامبەر ئێمە ئەرکمان جێبەجێکردنی یاسای کارە..

لەگەڵ ڕێزم

محمەد ئەنوەر ئەوە قانونە پێش ئەوەی گلەیی و گازندە بگەیەنین کاروباری کۆمەڵایەتی لەمەعمەل بوین دوای ئەوە دەرکراین وای لێ کراوە هیچ کارمەندێک سیقە بە کاروو باری کۆمەڵایەتی نەکرێتەوە

وەڵامی بەڕێوەبەری کار:

سڵاو کاک محمد، من لەگەڵ بەڕێزت بە تەلەفۆن زۆر قسەمان کرد و داکۆکیم لێ کردیت ئەمە ئەرکی سەرشانمە نەک منەت، بەندە تۆمان گەڕاندەوە بۆ سەرکار نزیکی ماڵی خۆتان بەڵام تۆ قبوڵت نەکرد لەبەر هاوڕێکانت کە لابرا بوون لەسەر کار زۆریش هەوڵمدا بەداخەوە بەو ئاقارە گەیشت

هیوا فەتحوڵا کاک موەفەق دەسەڵاتی بەسەر بەڕێوبەری کارگەیەکا نەبێ و بچێ لێی بپاڕێتەوە بۆ چارەسەری کێشەیەک ئیتر قسەی چیەکاو باسی قانونی چیەکا.. ئێمە چەندین خاڵی قانونیمان ھەیە باسی ناکا دێت پشگیری کارگەکان ئەکاو ئەڵێ کارمەندەکان ناقانونیان کردوە، ئەیکا بەخاڵی زوعف بەسەرمانەوە، ئێمە نوێنەرمان چۆتە فەرمانگەکەی پێش ئەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە وێنەی نێردراوە بۆ کۆمپانیا!! دوای ئەوە ئێمە لەسەرقسەی جەنابیان چوینەوە بۆسەرکار بەڵام ھیچ بەھایەکیان بۆقسەی دانەناو وەریان نەگرتینەوە ئتر کرێکار چۆن متمانەی بەوە ئەمێنێ کە ئێوە مافەکانیان بۆ وەرگرنەوە؟؟!!

وەڵامی بەڕێوەبەری کار:

کاک هاوڕێ من کاتێک ئەپاڕێمەوە ئەزانم یاسا لەو کاتەدا لە بەرژەوەندی کرێکارەکە نی یە بەڵکو لە قازانجی خاوەن کارە، من لەبەر خاتری کرێکارەکەو کوڕی فەقیرە لەم ڕۆژە سەختەدا نان بڕاو نەکرێت بەوپەڕی شانازییەوە وەک ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی ئەو کارە ئەکەم و ئەنجامیشی بوەو دەیان خەڵکمان گەڕاندۆتەوە بۆ سەر کارەکەی یان مافی زەوتکراوی بۆ گەڕاوەتەوە. لەگەڵ ڕێزم

ئارام .ت، ئەحمەد لەگەڵ ڕێزم، زۆربەی قسەکانی ناڕاستن هەر ئەوان بوون ناوی کارمەندەکانیان دایە کۆمپانیا بڕوابکەن ئەمان ئەونەی دژی کارمەندن و پشتگیری کۆمپانیا دەکەن

بەڕێوەبەری کار: دەسخۆشی لە هەموو هاوڕێیان و ستافی دەنگی کرێکار ئەکەم کە ماندوو نەناسانە داکۆکی لەمافەکانی کرێکاران دەکەن و بەدوایی کێشەکانیادا ماندوو ئەبن،هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتو بن.

سۆران ڕەمەزان دەست خۆشی لەدەنگی کرێکاران دەکەین.. بەراستی من خۆم سەرەتا چومە لای کاک مۆفەق ئەوان بەراستی کێشەکانیان بۆچارەسەر نەکرا بەراستی ئەوداواکاریانەی قانونیبون نەیانتوانی بیسەپێنن بەسەر کارگەیا پێیان جێبەجێ بکەن کارگە بەزارەکی ئەیان وت جێبەجێی دەکەین دواتر جێبەجێشیان ناکرد

Related posts

کۆمەڵگا کێ  دەیچەرخێنێ، هێزی کاری کرێکاران، یاخود پارەو پولی سەرمایەداران؟

Dangi Krekar

عێراق بەرزترین ئاماری بێکاری تێپەڕاند!

Dangi Krekar

ژینگەپارێزانی چەمچەماڵ مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند…..

Dangi Krekar

Leave a Comment