Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

 ”حکومەتی هەرێم و ناوەند، دوو دەسەڵاتی چینی سەرمایەدارن ”

 ”حکومەتی هەرێم و ناوەند، دوو دەسەڵاتی چینی سەرمایەدارن ”

 

چاوپێـــــــکەوتنی دەنگی کرێکار لەگەڵ کاک بکر، خاوەنی کتێبـــخانەی جێــــــژوان لەکرکوک

دەنگی کرێکار: ئەم کاتەتان باش، بەڕێزتان وەک خوێنەرێکی بەردەوام ودیار، بەتایبەت لەپەیوەند بەبابەتە کرێکارییەکانەوە، چۆن دەڕواننە هەل ومەرجیکارو کرێکاران لەئێستادا؟

کاک بکر: سڵاو بۆ هاوڕێیانی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کریکار.. پێشەکی من وەک ماموستا بەکر، خاوەنی کتێبخانەی چێژوانی خۆێنەر لەکرکوک، وە وەکو خەمخۆریکی کریکاران و زەحمەتکێشان، ژیان وگوزەرانی کریکاران وزەحمەتکێشان لەعێراق وکوردستاندا بەسەخت دەزانم، چونکە ئێمڕۆی ڕژێمی سەرمایەداری لەوپەڕی دڕندەیەیی وبەربەریەتیدایە، ئەرک وژیانه سەختەکەشیان بەسەرکریکاران وبێکاران وزەحمەتکێشاندا فەرزکردووە

دەنگی کرێکار:  پێتان وایە دەبێت کرێکاران چی بکەن بۆئەوەی بتوانن ژیانێک لەئێستا باشتریان هەبێت؟

کاک بکر: بەردەوام ژیانی کریکاران وزەحمەتکێشان لەسەختیدایە بەهۆی چڵیسی وچاوچنوکی سەرمایەداریەوە لەعیراقدا بەکوردستانیشەوە، هەرچەندە عێراق ووڵاتێکی نەوتیە بەڵام قۆرخکردنی سەرمایەداران لەسەرانسەری ووڵاتدا هیچیان نەهێشتۆتەوەو هەموو شتێکیان تاڵانکردووە لەپێناوی کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایەدا، کرێکارانیان بێبەری کردووە لەسەرەتاییترین مافەکانیان.. بۆیە بەبێیەکگرتن  وڕێکخراوبوونی کرێکاران خۆیان، دەبێت بڵێم هەرگیز ژیانیان لەئێستا باشتر نابێت

دەنگی کرێکار: ئایا حکومەت لەئاستی ژیانی کرێکاراندایە؟ بەڕای تۆ دەبێت چی بکات حکومەت؟

کاک بکر: ئەبێت بڵێـم نەخێر!  پێموایە هەردوو حکومەت (هەرێم  وناوەند) نەک هەر لەئاستی پێوویستدا نین لەبەرامبەر ژیان و گوزەرانی کرێکاراندا، بەڵکو یاسایەکیشیان هەیە، یاسایکار، کەچەند بڕگەو خاڵێکی ئیجابی تێدایە بۆ کرێکاران، کەچی ئەوەش جێـــبەجێ ناکەن.. بەبڕوای من حکومەت دەستی کۆمپانیاو کارگەکانی کردۆتەوە کە بەئارەزووی خۆیان کۆنتراکتی کار-گرێبەستیکار- دروست بکەن و بەکرێکارانی واژۆ بکەن کەزۆرینەی نایاساییە.. ئەوە باسی سەعاتیکارو کاتی حەوانەوەو هاتۆچۆش ناکەم کەلەچ ئاستێکدایە.. باسی حەقدەست و مووچەش ناکەم کەلەچاوکارو هیڵاکی کار، وە لەچاو گرانی شتومەکی بازاڕدا چەند لەئاستێکی هەرە خراپدایە.. باسی سێکیورێتی و مەرجەکانی سەلامەتی کاریش ناکەم کەچۆن کرێکارانی دووچاری مەرگ و تێکشکاندنی جەستەیی هەمیشەیی کردۆتەوە.. بەبڕوای من حکومەت و دەسەڵات ڕاستەوخۆ لێــــپرسراوون بەرامبەر بەژیان و گوزەرانی کرێکاران و سەرجەم خەڵکەکەو دەبێت لانیکەم تەئمیـــنی ژیانی خەڵک بکات و ڕێگاو شوێنی گونجاویش بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکات..

دەنگی کرێکار: پەیامت بۆ کرێکاران چیە؟

کاک بکر: پەیامم بۆ کریکاران یەگرتن ونزیکبوونەوەی کرێکاران خۆیانە لەیەکتری، کۆبوونەوە لەدەوری خواستەکانیان، بۆئەوەی بتوانن لەم ڕێگایەوە ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکارانەی خۆیان دروست بکەن و شانبەشانی  پەیامی ڕاستەقینەی خۆیان تێکەڵ بەبزووتنەوەی سۆسیالیستی بکەن بۆخەبات و تێکۆشانێکی یەکگرتوانە ڕووەو سەرنگونکردنی دەسەڵاتی سەرمایەداری.

Related posts

کۆبونەوەی گشتی، شێوازێکی نمونەیی هاتنەمەیدانی کرێکارانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ئاشکرا! 

Dangi Krekar

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دە نگی کرێکار و ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی شوێنی کار

Dangi Krekar

کرێکارانی کارگە و کۆمپانیاکانی ناوچەی بازیان ئایاری ئەمساڵیان لەباوەش گرت!

Dangi Krekar

Leave a Comment