بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، خواستەکانی کرێکارانی ژینگەپارێز دەخاتە بەردەم هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی
چەند ڕۆژ لەمەوبەر، سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی راپۆرتێكی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی هۆبەی کار لەشاری سلێمانی کرد وتێیدا داوای کرێکارانی ژینگە پارێزی سەر بە کومپانیای “بیڤان وئەنزۆ”ی خستەبەردەستیان و هۆبەی کاریش بەڵێنیدا کە بەدواداچون بۆ کێشەو داواکاریەکان بکات. ئەمەی خوارەوە کورتەی راپۆرتەکەی دەنگی کرێکارە: یەکێک لە کرێکارانی ژینگە پارێزی کومپانیا بیڤان لەڕانیە ئەڵێت: شار گەورە بووەتەوە وپێوێستی بە کابیسەو گەڵابەی زیاترە، کەچی کومپانیا ئەو کەپسانەش کە دەشکێن چاک ناکاتەوە. هاوکات لەسەردانی تیمی دەنگی کرێکار بۆ تەکیە، بەهەمان شێوە کرێکارەکانی ژینگە پارێز وتیان هەمو شارۆچکەکە تەنها دو کاپیسەی هەیەو ئەوەش دەبێتە بارگرانی بەسەر شانی ئێمەوە شارەکە گەورەیەو دوسەیارە کەمە بۆ خاوێنکردنەوەی. ئەمە لەکاتێکدا کە بەپێی یاسا ئەبێ خاوەنکار پێداویستی تەواو بۆ کرێکار ئامادە بکات.