Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کۆمپانیای بیڤــان دووبەرەکی ئەخاتە نێوان کرێکارانەوە!

کۆمپانیای بیڤــان دووبەرەکی ئەخاتە نێوان کرێکارانەوە!

دەنگی کرێکار:

لەدوای بەدواداچوونەکانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەسەر دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیای بیڤان، سەبارەت بەلێبڕینی بڕی ١٥ هەزار لەهەر کرێکارێک، ئەو هەواڵە لەلایەن کرێکارێکەوە پشتڕاست کرایەوە کەهەر کرێکارێکی پاککەروە بڕی ١٥ هەزاریان لێ دەبڕڕێت و ئەیدەن بەکرێکاری کەپسەکان. کۆمپانیا پێیان ئەڵێت:  ئەگەر ڕازی نەبن بەو ١٥ هەزارە کەدەیبڕین، ئەوا ئێوە بچنە جێگای ئەوان!

کرێکارانی ژینگە پارێز دەڵێن: ئێمە پێشتر ٣٣٥هەزارمان هەبوو، پشوەکانمان زۆر کەمە، کاتی دەوامیشمان زۆرەو بڕی مووچەکانیشمان زۆر کەمەو وائێستاش ١٥ هەزاری ترمان لێدەبڕن.

کۆمپانیا بەم هەنگاوەی سیاسەتێکی چەند پەل و پۆ لەدژی کرێکاران ئەباتە پێشەوە:

١-لەسەر مووچەی کرێکارانی پاککەرەوە، ١٥ هەزار دینار ئەدات بەکرێکارانی کەپسەکان، بەم هۆیەوە دووبەرەکی ئەخاتە نێوان کرێکارانەوەو دژایەتی کرێکاران لەگەڵ کۆمپانیادا لەپێناوی زیادکردنی مووچەو مافەکانیان ئەگۆڕێت بۆ دژایەتی لەنێوان خۆیانداو بەم پێیەش هەریەکەیان دەخاتە سەنگەری دژی یەکترییەوە. هەربۆیە دەبێت کرێکاران خۆپارێزی بکەن و بەدیقەتی زیاترەوە ئەم سیاسەتەی کۆمپانیا لەبەرچاو بگرن و خۆیان نەخەنە ناو تەڵەی کۆمپانیاوە لەدژایەتی کردنی خۆیان و پەرتەوازە بوونی ڕیزەکانیان.

٢-کۆمپانیا خۆی ئەدزێتەوە لەئەگەری زیادکردنی موچە. لەجیاتی مووچە زیاد کردن بۆ ئەو هەمووە ئیشە زۆرەی کە بەکرێکاران ژینگەپارێز دەکرێت، دێت و لەموچەی کرێکار بڕی ١٥ هەزار دەبڕێت بۆ کرێکاری کەپسەکان. بە واتایەکی تر لەبەزو چەوری ئەوان، ئەیداتەوە لەبرینی ئەمان. بەم هۆیەوە خۆی ئەدزێتەوە لەخواستی کرێکاران بۆ زیادکردنی مووچەکانیان.

کرێکاران ئەبێت بەووشیارییەوە ئاگاداری ئەم سیاسەتی کەین و بەینە بن کە کۆمپانیاو خاوەنکار لەدژی ئەوان ئەیباتە پێشەوە.. دەبێت ئاگاداری ئەوەش بن کە لەجیاتی وەستاندنەوە بەرامبەر بەسیاسەتی ئەوان، ڕیزەکانی خۆیان بەم سیاسەتە پەرتەوازە بکەن و دژایەتی یەکتری بکەن. ئەگەر کارێکی وابکەن، ئەوا ڕۆشنە کە کۆمپانیاو خاوەنکار قازانج ئەکات و کرێکاران مایەپووچ ئەکاتەوە بۆهەر هەوڵ و خەباتێک لەپێناوی خۆیاندا.

Related posts

تەنها هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریی موچەخۆرانی  کوردستان دەتوانێت قوتی هاوڵاتیان لەدەست دەسەڵاتدارن دەرکێشێت! 

Dangi Krekar

دۆخەکەمان بەجۆرێکە کەکرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات

Dangi Krekar

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دە نگی کرێکار و ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی شوێنی کار

Dangi Krekar

Leave a Comment