جەنگ وکاولکاری، کردەیەکی دەوڵەتانی سەرمایەداریەو سەراپا لەدژی ژیان و بژێوی وخەباتی کرێکاران وخەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەکەدایە!
لەپێناوی گێڕاندنەوەی باڵانسی هێزو وەک بەرئەنجامێک لەململانێی زلهێزەکان لەسەر دابەشکردنەوەی جیهان ودیاریکردنی ناوچەی نفوزیان، جەنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چووەتە ئاستێکی ترسناك و لێکەوتەکانی کارەساتبارتر دەشکێتەوە بەسەر خەڵکی ئێران وناوچەکەو جیهان..
دابەشبوونی جیهان بەسەر چەند جەمسەری سەرمایەداری خەرێكە ئاسۆیەکی لێڵ و ناڕۆشن نیشانئەدات، پێکدادانەکان خەریکە پەرەدەگرن، لەشەقامەوە تادەگات بەباڵاترین ناوەندی بڕیار بەپانتایی هەموو جیهان بەرامبەر بەیەك ڕاوەستاوون و مەشهەدەکە بەجۆرێکە هیچ کەس نازانێت دۆخەکە بەرەو کوێ دەروات، بەڵام ئەوەی ڕۆشنە ترس و نیگەرانیەکان لەهەر گۆشەیەکەوە سایەی کردووەو لەئاسمانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وکوشتارو کاولکاری و کۆچپێکردنی هاوڵاتیانی مەدنی لەبەردەم درۆن و مووشەکی دوورهاوێژو فڕۆکە جەنگیەکاندا ڕۆژانە گیانی سەدان کەس ئەکاتە قوربانی. هەر ڕۆژەو لەهەر وڵاتێكەوە ڕادەگەیەنرێت کە ئاسمانەکەی داخستووە، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی هاواریان لێبەرزبووەتەوە لەسەر زەرەری سەدان هەزار دۆلاری.. گەشت وگوزار لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیفلیج بووە، ئەگەر جەنگەکە زیاتر بخایەنێت نرخیش لەبازاڕدا بەزدەکاتەوەو ئاستی کرین نامێنێت.. بێکاری ڕۆژانە ئەبێت بەنسیبی هەزاران کرێکارو چەندین کرێکاریش دەبنە قوربانی. ئەم جەنگە، سەرەڕای ئەوەی خودی وڵاتە زلهێزەکان زیانێکی گەورەی تیدائەکەن، بەڵام بۆ ئەوان بەشێکە لەئامانج و ستراتیژێك کە بەدرێژایی تەمەنی ئەم سیستەمە یەکێك لەفاکتەرە ئەسڵیەکانی زامنکردنی دەسەڵات و هێزو قودرەتیان.. ئەوەی کە ڕوودەدات لەقەتڵ وعام کاولکاری هیچ سەرمایەدارێك ئارەقی پێوە نەکردوەو تەواوی چەکو جبەخانەکانیشیان بەشێکە لەبەرهەمی ڕەنجی ئەوملیونان کرێکارە کەرۆژانە دەیانخەنە سەرکار.
بۆ کرێکاران ئەوەندە بەسە کەحاڵی بن لەوەی ئەم جەنگە جەنگێکە بەتەواوەتی لەدژی چینی کرێکارە، بەدرێژایی چل ساڵی تەواوە لەشەڕی عێراق ئێرانەوە هەتا ئەمرۆ بێجگە لەئاوارەریی و دەربەدەری و بێکاری و قوربانیدان، چینی کرێکار هیچی تری بەنیسب نەبووەو نابێت. ئەم جەنگە هەرچیەك بێت و کۆتاییەکەشی هەرچۆنێك بێت بۆ دەسەڵاتدارانی چینی سەرمایەدار یەك شتە، براوەو دۆڕاو هەر براوەیەو ئەگەر لەئێران سیستەمی سیاسیش بگۆڕێت و چینی کرێکار دەسەڵات نەگرێت بەدەستەوە، لەباشترین حاڵەتدا کرێکاران ئەبێت دوبارە ملبدەنەوە بەکاری کرێگرتەیی و نابەرابەری وهەڵاواردن. ئەگەر ئیسرائیلیش بڕۆخێت یان بمێنێت، بۆکرێکارانی ئەوێش هەمانشت ئەبێت ،مێژوی سەرمایەداری پڕە لە مجۆرە جەنگانە..
سەرمایەداران لەلاوازترین کاتی دەسەڵاتیاندا سیستمەکەیان نوێ دەکانەوەو لەسەر پایەکانی خۆی بینای ئەکانەوە. کرێکارانی ئیران و ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبێت تێبکۆشن لەبەرامبەر هەژمونی ئەم نەزمە نوێیەو لەئاستی جیهاندا خەبات بکەن.. کرێکاران تەنها لەڕێگای شۆرشی کرێکارییەوە دەتوانێت لەچنگی شەڕو بێکاری و هەژاری دەربازی ببێت نەك لایەنگری جەنگێك کەلەدژی خۆی وبەزیانی خۆی تەواودەبێت.
