Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

مانگرتنی نانەواخانەکانی هەولێر بڕیارێکی حکومەتی ڕاگرت!

مانگرتنی نانەواخانەکانی هەولێر بڕیارێکی حکومەتی ڕاگرت!

 

٦١٠ نانەواخانە كارمان نەكردووە واتا ١٨٣٠ كرێكار كاریان نەبووەڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی مانگ لەشاری هەولێر مانگرتنی نانەواخانەكان دەستیپێكردو دواتر خاوەن نانەواخانەكانی هەولێر بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە:

ئێمە وەكو خاوەنی ٦١٠ نانەواخانەی هەولێر كە ئەمڕۆ كارمان نەكردوە بەهۆی ئەو هەموو فشارەی لەسەرمانەو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەکەین..  دەست خراوەتە گیرفانمان و چاو بڕاوەتە نانی دەمی منداڵەكانمان، تكامان وایە ئەو بڕیارە بە بەرپرسانی هەولێر ڕابگرە، چونكە بەڕاستی ئەوان ڕێگا نادەن كار بكەی:ئەوەشیان خستەڕوو:

ئێمە دەمانەوێت كاری خۆمان بكەین، ڕاستە ئێستا ئارد هەزران بووە، بەڵام كاتێك شەڕی ئۆكرایناو ڕوسیا بوو فەردەیەكی ئاردمان بە ٤٥ هەزار دینار دەكڕی،ئەو كات بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان نەكات ئێمە لەفرۆشتنی نان بەنرخی خۆی بەردەوام بووین، ئێستاش خاوەن نانەواخانە هەیە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دینار قەرزی ئەو كاتەیە، بەنرخی ئاردی ئێستاش نەقازانجە نەزەرە. ئاماژەیان بەوەشكرد: بەپێی ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی هەولێر جێبەجێ‌ی دەكەن دەیانەوێت ئێمە پێشێلی یاسای بكەن، چونكە بەو نرخەی نان دەبێت ئێمە كرێكاری خۆمان دەربكەین و كرێكاری تر بهێنین بۆ شوێنەكانیان، ئەمەش پێشێلی یاسای كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتییە كە نازانین بۆچی هێندە دژی كرێكاری خۆمان كار دەكەن و ڕقیان لێیان دەبێتەوە. هەروەها لەدرێژەی بەیان نامەکەیاندا دەڵێن:

بەڕێز سەرۆكی حكوومەت: ئەمڕۆ ٦١٠ نانەواخانە كارمان نەكردووە واتا ١٨٣٠ كرێكار كاریان نەبووە، ئێمە دژی شاری خۆمان نین، دژی هیچ كەسێك نین، بەڵكو قرقرتۆكمان گیراوە ناهێڵن كار بكەین، ئەو هەموو هەڕەشەیەی لەلایەن بەرپرسانی هەولێر لێمان دەكرێت بەناوی بەڕێزت كە خۆمان بڕوا ناكەین ئەوە قسەی تۆ بێت و تۆ هێندە لەگەڵ ئێمە توند بیت بۆیە تكامان وایە خۆت بیانوەستێنە چیتر بێزارمان نەكەن.

Related posts

ناوەندی خەباتی کرێکاران – سریلانکا. پشتیوانی لە مامۆستایانی کوردستان دە کات

Dangi Krekar

جوتیارێکی ناوچەی تەق تەق لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێریەووە

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

Leave a Comment