ڕێژەی هێزی کار لە عێراق!!
|دەنگی کرێکار:
به‌گوێره‌ی لێدوانیڕاوێژکاری پێشوی ئابوری سه‌ره‌ك وه‌زیران مظهر محمد صالح ،ژماره‌ی هێزی ده‌ستی کارله‌عێڕاق ٧ملیۆنه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رژمێریڕێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تی ( سندوقی نه‌قدی ده‌ولی )ژماره‌ی کڕێکارانی عێڕاق ده‌گاته ١٠ملیۆن ،هه‌روها سه‌رچاوه‌یتر هه‌یه ئاماژه بۆ٨ملیۆن ده‌کا،سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێش‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێ ته‌نها ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ٤ملیۆنه،یان١١٪له ژماره‌ی گشتی کۆمه‌ڵگای عێڕاقه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌ساڵی ١٩٩٧ته‌وه سه‌رژمێری له‌عێڕاق نه‌کراوه.
به‌ڵام ئه‌و کڕێکارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌رتی گشتی وتایبه‌ت وتێکڵاون پێیان ده‌وترێ نافه‌رمییاخود موفره‌د فرۆشه‌کان وکڕیکاره پڕتوبڵاوه‌کانی بیناسازی و حه‌ماڵه کان و کرێکارانی ….هتد نزیكه‌ی٤ ملیۆن و ٢٠٠هه‌زار کرێکار ده‌بن واته به‌ڕێژه‌ی ٥٣٪ی ده‌ستی کاری عێراق پێك ده‌هێنن ،به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌م که‌رته‌کارده‌که‌ن بێبه‌شن له‌هه‌رجۆره بیمه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی،و دیاریشه که وه‌زعی ئابورییان ڕیگه‌یان پێنادات له‌سه‌ر حیسابی تایبه‌تی خۆیان به‌شداری زه‌مان بکه‌ن .له‌کۆتایدا سه‌باره‌ت به‌ده‌ستی کاری هاتوو(ئه‌جانب) ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری به‌ڵگه‌نامه‌ی عێڕاقی نین ،وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێڕاق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که‌٢٠٠هه‌زار که‌س له‌عێڕاق کارده‌که‌ن، که‌زۆربه‌یان له هوتێل و چێشتخانه‌و له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی پاکه‌وه‌کردن کارده‌که‌ن ،هه‌روها له خه‌سته‌خانه‌کانیش سه ر‌باری ئه‌وه‌ی که‌زۆربه‌یان له‌ڕێگای کۆمپانیاکانی به‌کارخستنه‌وه دێن به‌ڵام زۆرێکیشیان شانسی به‌ده‌ستهێنانی په‌ڕوه‌ندی فه‌رمیان نییه بۆبه‌ده‌ستهێنانی هه‌لی کار بۆیه ناچارن بمێنه‌وه و ده‌شکه‌ونه ژێر مه‌ترسی دیپۆتکرده‌نه‌وه له هه‌ر ئان وساتێکدا.زۆربه‌ی ئه‌وانه له به‌نگه‌ڵه‌دیش وهنده‌وه هاتوون.به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش حه‌قده‌سته‌کانیان که‌مە.