Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کرێکاران لەسەر بەردی ڕەق بژێویان بەدەستدەهێنن!

کرێکاران لەسەر بەردی ڕەق بژێویان بەدەستدەهێنن!

دەنگی کرێکار

لەدەوروبەری شاری هەڵەبجە ژمارەیەک لە کرێکاران بەپێشەی هەڵکەندن و شکاندن و پاکردنەوەی بەردەوە خەریکن. ئەم کرێکارانە کە بەسەرمای زستان و بەگەرمای هاوین، لە کارێکی سەخت و تاقەت پڕوکێندا لەسەر بەر بژێوی خۆیان بەدەست دێنن، تەنها ئامێری دەستیان چەکوش و کەرەستەی سەرەتاییە، ئەم پیشەیە کەبەهۆی پەرەسەندنی پێشەسازی بیناسازی و تەکنۆلۆژیاوە روی لە کەمی کردوە، هێندەی تر خواست لەسەر بەردی سپی و بۆر ڕوی لەکەمی کردوە. کرێکارانی بەرد، بەبێ ئەوەی هیچ مافێکی یاسایی بیانگرێتەوەو تەنانەت دەستەبەری کۆمەلایەتی شمولیان بکات، پاش ساڵانێکی زۆر لەکارکردن، کەچونە تەمەنەوە هیچ زەمانێکیان نیە تا بژیویان دابین بکات.

بەرهەمهێنانی بەردی گۆشەکراو کەلە دروست کردنی بیناو پرد وڕیگاو بانەکاندا بەکاردێت، یەکێک لەپیشە کۆنەکانی ناوچەی هەڵەبجەیە وڕۆژانە ژمارەیەک لە کریکاران کاری تێدادەکەن. لەتیف ئیسماعیل، کرێکارێکە و تەمەنی ٦٢ وساڵە، دەلێت” من ٤١ سالە لەم پیشەیەدا کاردەکەم لەسەر بەرد بژێوی ژیانی خۆمو خێزانەکەم دابین دەکەم. ئەم کارە جاران خواستی زۆری لەسەر بوو، تەنانەت لەهەولێرو سلێمانیو شارەکانی عێراقەوە مشتەری دەهات وبەردی چاککراویان لێدەکڕین بەلام ئیستا ئیشەکەمان ڕوی لەکزی کردوە وبەوکارەی کەدەیکەین ناتوانین بژێویەکی سادە دابین بکەین”.. کرێکارێکیتر بەناوی ئەیوب مورادخانەوە وتی:” من ١٥ ساڵە لەم پێشەیەدا کاردەکەم، هەموو بەیانیەک لە کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارە خەریکی کارم و ڕەنگە بتوانم لەنیوان ٧ بۆ ١٢ تاشەبەردی گەورە ئامادە بکەم،  بەلام ئەوەی دەستم دەکەوێت هەرگیز وەلامدەرەوەی ژیانی ڕۆژانەی خۆ مو خیزانەکەم نیە و حکومەت و دەزگا بەرپرسەکانیش هیچ ئاوڕیکمان لینادەنەوە”..

 

Related posts

بۆ یەکەم جار ژنانی ڕانیە ڕژانە ناو خۆپیشاندەرانەوە!

Dangi Krekar

کرێکاران گوزارشت لەدۆخی خراپی کارەکانیان خۆیان دەکەن! 

Dangi Krekar

ژمارە ٤٦ دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

Leave a Comment