Dangikrekar.com
هەواڵ

کاسبکارێک لە داخی شارەوانی عەرەبانە و کەرەڤانە کەی  سووتاند و دەستگیرکرا

کاسبکارێک لە داخی شارەوانی عەرەبانە و کەرەڤانە کەی  سووتاند و دەستگیرکرا

​دەنگی کرێکار – هەولێر

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٢لە دووسایدی دارەتووی شاری هەولێر، کاسبکارێک وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵمەتی تیمەکانی شارەوانی بۆ تێکدانی شوێنی کارەکەی، کەپر و کەرەڤانە عەرەبانەکەی خۆی سووتاند. ​ئەم کاسبکارە کە بژێوی خێزانەکەی لەسەر ئەو عەرەبانەیە بووە، دوای ئەوەی ڕووبەڕووی فشار و شکاندنی کەلوپەلەکانی بووەوە، لە داخی نادادی ئاگری لە سەرچاوەی بژێوییەکەی بەردا. بەپێی زانیارییەکانی (دەنگی کرێکار )، لەبری قەرەبووکردنەوە، هێزە ئەمنییەکان کاسبکارەکەیان دەستگیر کردووە.

​ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بێکارییەکی فراوان بەرۆکی گەنجانی گرتووە، بەڵام لەبری دابینکردنی هەلی کار، فشارەکان بۆ سەر کاسبکارانی دەستگێڕ زیاتر دەکرێن.

Related posts

ژینگەپارێزان بایکۆتی کار ڕادەگەیەنن!

Dangi Krekar

گۆڕینی ئەم هەلومەرجە سەختە لەگرەوی یەکریزی مووچە خۆراندایە”گفتو گۆ

Dangi Krekar

ڕوداوی شوێنی کار لەکەرکوک – حەویجە

Dangi Krekar

Leave a Comment