Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

بەهۆی کێشەکانیانەوە، کرێکاران ناتوانن لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی بەهرەمەندبن!

بەهۆی کێشەکانیانەوە، کرێکاران ناتوانن لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی بەهرەمەندبن!

 

|دەنگی کرێکار:

 لەپەیوەند   بەدەستەبەری کۆمەڵایەتی وئەو مافانەی کەکرێکاران، لەم بارەیەوە لەیاسای کاری هەرێمی کوردستاندا پێیاندراوە،، پەیامنیری دەنگی کرێکار، لەگەڵ چەند کرێکارێکدا پەیوەندی کردو ئەوانیش لەبارەی ئەوکێشانەوە کەڕوبەڕویان بۆتەوە قسەوباسیان کرد. ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە بەرئەنجامی ئەو قسەوباسانەیە:

پەیامنێری دەنگی کرێکار: بەشێك لەکرێکاران دوای ماوەیەك کار کردن لەکارگەو پرۆژە پیشەسازیەکاندا، کارەکانیان لەدەست ئەدەن یان خۆیان بەهۆی سەخی کارەکەیانەوە وازئەهێنن، یان خاوەنکارەکەیان لەسەرکار دووریان دەخاتەوەو چیتر کاریان پێناکات. بەشی هەرە زۆریشیان هەموو ئەو ماوەیەی کە کاریان کردووە مانگانە بڕێك لە موچەکەیان گلدراوەتەوە بۆ سندوقی دەستەبەری کۆمەڵاتی و خانە نشینی. بەڵام بەداخەوە ئەم کرێکارانە دوای ئەوەی کارەکەیان لەدەست ئەدەن، زۆرینەیان ئیتر بەدواداچوون ناکەن یان ناچنەوە بەسۆراغی ئەو ضمانەی کە داویانە، تەنانەت ناشزانن کەداخۆ ئەو بڕە پارەیەی لێیان گلدراوەتەوە ئایا دراوە بەدائیرەی ضمان یان نا؟

هەندێک لەکرێکارانیش بەمەبەستی وەگرتنەوەی ئەو موستەحەقاتانەی کەهەیانە لەسەندوقی ضمان سەردانی فەرمانگەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکەن. یەکێك لەو کرێکارانە بەنمونە باسدەکەین کە خۆی ڕازی نەبوو ناوی بهێنین، ئەڵێت:

“من کرێکاری ژینگەپارێز بووم، ماوەی ٦ساڵ لەیەکێك لە کۆمپانیاکاندا کارم دەکرد، دواجار بەهۆی قورسی کارەکەو دواکەوتنی هەموو جارەی وموچەوە نەمتوانی درێژە بەکارکردن بدەم و ویستم بچم داوای ئەو بڕە پارەیە بکەم کەمانگانە بۆیان خستوومەتە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە. بەڵام هەر کەچوومە فەرمانگەی ضمان بەبێ ئەوەی لێم بپرسن یان ناوم بنوسن پێیان ووتم: بڕۆ ساڵێکیتر وەرەوە.. ئەو ووتی:  زۆر نالێپرسراوانە وەڵامیان پێدامەوەو منیش نائومید بووم، بۆیە بەنیاز نیم ڕۆژێکیتریش کار نەکەم و بچم دیسانەوە وەك جاری پێشو ڕووبەڕووی بێئومیدی ببمەوە.“

پەیامنێری دەنگی کرێکار: کرێکارێکی تریش لەوانەی کە پەیوەندیمان لەگەڵدا گرتوە ئاوا دەڵێت:

“ من ٥ساڵ لەکارگەیەکی پیشەسازی کارم کردووە، ئێستا وازم هێناوەو لەشوێنکی تر کاردەکەم. بەنیازم دوای ماوەیەکیتر بچم بۆ فەرمانگەی ضمان هەتا پێیان ڕابگەیەنم کە شوێنی کارەکەم گۆریووە بۆ ئەوەی مانگانەی بەشدارییەکەم لەم کومپانیا تازەدا وەربگرم و بیخەنە سەر ئەو بەشدارییانەی کەپێشتر داومە.“

ئەو دەڵێت:  ”من دەزانم لەکۆتایدا ماوەی خزمەتەکەم تەواو دەبێت وکاتی ئەوەم دێت کە داوای خانەنشینی بکەم تەنها لەڕێگای ئەو سندوقەوە کە پارەی خۆمم تێکردووە، دەتوانم لەموچەی خانەنشینی بەهرەمەندبم هەر ئەوەش دەکەن بەمعیار بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ چەند ساڵم خزمەت هەیە.“

پەیامنێری دەنگی کرێکار:

هاوکات چەند کرێکارێکی تر بەهەمان شێوە لەکەرتی تایبەتدا کاریان کردووەو کارەکانیان لەدەست داوە پێیان ڕاگەیاندین یەکیک بڕێک پارەیان وەك پاداشتی کۆتایی خزمەت وەرگرتووە لەفەرمانگەی ضمان کە هەر یەکەیان ماوەی ٨ساڵ کاریان کردبوو، بەڵام دەستەبەرکرابوون.

بەپێێ بەدواداچونی دەنگی کرێکار بۆ زانینی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، بەشێك لەکرێکاران بێدەنگ نین لەئاستی مافەکانیاندا، بەڵام هێشتا بەشێکیان توانای ئەوەیان پەیدانەکردوەو هیچ متمانەیەکیان بەضمان نیەو هیچ مافێكیان نییە کە حکومەت و خاوەنکار بیانداتێ. بۆیە پێش هەرشتێك کرێکاران پێویستیان بەڕێکخراوبوون هەیە هەتا لەڕێگای ڕێکخرابوونەوە بتوانن داکۆکیکەر بن لە مافەکانیان ولەڕێگای نوێنەرایەتیەکانیانەوە وەڵامی ڕۆشن لەخاوەنکارو حوکمەتیش وەربگرنەوە. کرێکاران بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانن لەم دۆخە دەربازببن. ڕێکخراوێکی خەباتکاری بەهێز دەتوانێت نەك هەر مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران زامن بکات، بەڵکو دەشتوانێت زۆرترین خواست بەسەر خاوەکارو حکومەتدا فەرزبکات و بیان کات بەیاسا.

Related posts

     پانێلێــک لەژێر ناونیشــانی : بەرەو ژیــانێکی باشتر بۆکرێـــــکاران بە رێوە چوو

Dangi Krekar

Teachers demonstration in Sulaimani

Dangi Krekar

سەروتار بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی دانی موچە و کرێی مانگانە لەکاتی خۆیدا بە کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، بڕیارێکی ناتەواوە!  

Dangi Krekar

Leave a Comment