سلێمانی: یەکی ئایار، بەڕێپێوانێکی جەماوەری بەرز ڕاگیرا!
| دەنگی کرێکار:
ڕۆژی یەکی ئایار، بەبەشداری جەماوەرێکی بەرفراوان لەکرێکاران وفەرمانبەران وژنان و خەڵکی ئازادیخواز، لەشاری سلێمانی، ڕێپێوانێکی جەماوەریان بۆ ڕیزلێنان لەڕۆژی جیهانی چینی کرێکار بەڕی خرا. سەرەتای ڕێپێوانەکە بەکۆبوونەوەی جەماوەری لەبەردەم باخی گشتیدا دەستی پێکرد و پاشان بە ووتنەوەی دەیان دروشمی کرێکارییەوە بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی بەڕیکەوت و ئینجا لەکاسۆمۆل لەناو ئاپۆڕای گەورەو فراوانی چەند هەزار کەسیدا ڕیپێوانەکە بەدانانی مەنەسەیەک خۆی جیگیرکرد. لەویش بەیاننامەی کۆمیتەی مەراسیم خوێندرایەوە، دوابەدوای ئەویش یاداشتی خواستە کرێکارییەکان لەلایەن وەستا مەهدیەوە خوێندرایەوە، ڕیپیوانەکە دوای ووتنەوەی دورشم و خوێندنی سرودی کرێکاری، کۆتایی پێهات.