Dangikrekar.com
هەواڵ

شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن

شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتداران وەڵامی خواستەکانیان نادەنەوە، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن

دەنگی کرێکار

ئەمڕۆ بەرواری ١١/٥/٢٠٢٤ شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتداران وەڵامی خواستەکانیان نادەنەوە، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن و ناهێڵن تانکەری سووتەمەنی و بارهەڵگری کەرەستەی بیناسازی و خۆراک بڕۆن.. دەسەڵاتداران ٥ ڕێگای سەرەکییان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخستووەو ئەوانیش بەناچاری ئەو چەند ڕێگایەیان داخستووەو ناهێڵن هیچ بارهەڵگرێک بڕوات.. یەکێک لەشۆفێرەکان ووتی: ئێمە نەدژی میللەتی خۆمانین، یەک تەنکەر ئەگەر ڕۆژانە لێرە باربکات، دنیایەک پارەی لێوەرردەگرن و گیرفانی هەڵئەتەکێنن.. کاتێک بارێک بار ئەکەیت لەنێوان دووشاردا ٥٠ا کیلۆمەترە دوو شەو سێ شەو لەبازگەیەکدا ئەبێت بخەووین، ئەمە کەی مەعقولە، هەر زوونەو سۆنەری خۆی هەیە، بازگە خۆی هەیە، مەنەفێستی خۆی هەیە، گومرکی خۆی هەیە، قەپانی خۆی هەیە، هیچ شتێکی ئێرە ناخوات لەولاو هیچ شتێکی ئەولاش ناخوات لێرە. تەنها ئەگەر تەنکەرێکت بۆ حساب بکەم لێرە بار بارئەکات لەساڵێکدا ٢٨ ملیۆن دینار ئەدات. ئەمە جگەلە ڕێگاوبانەکان کەگیراوەو ڕێگان نیە کەبڕۆین..سەرەڕای زەرەرو زیانەکانمان بەهۆی ڕێگاوبانی خراپەوە.. شۆفێرێکی تر دەڵێت: ڕێگاوبانەکانمان لەسەر داخراوە، ناهێڵن کارو کەسابەتمان بکەین، ئێمەش هەژارین و ناتوانین بەمجۆرە ژیانمان بەڕێ بکەین. تەنها داوایەکمان لەحکومەت هەرئەوەیە ئەو ڕێگایانەمان بۆبکەنەوە، ئەو ڕێگایانەی کەکراونەتەوە بۆئێمە ڕێگاوبانی ئێجگار خراپە، زەرەری زۆری پێگەیاندووین، بەئێمە ئەڵێن ئاژاوەگێڕ! ئێمە ئاژاوەگێڕ نین، بۆیە ئەو ڕێگایانەشمان داخستووە هەتا حکومەتیش ئەو ڕێگایانەمان بۆ بکاتەوە هەتا بتوانین بژین و کارو کاسبیمان بکەین.. بۆچی لەسلێمانی بەواستە سەیارە داخڵ ببێت بۆلێرە نەکرێت، بۆچی دوو ئیدارەیی بێت، ئەچنیە هەربازگەیەکەوە کێشەمان بۆدروست ئەکەن، مرور کێشەمان بۆدروست ئەکات، هەر مخالەفەیەک بکەین ٢ سەد هەزار هەتا ملیۆنێک غرامەمان ئەکەن.. پێشتر هەتا سلێمانی ٤ سەعات ڕێگا بوو، ئێستا بووە بە ٧ هەتا ٨ سەعات ڕێگا. دۆخمان زۆر خراپەو ڕێگا چارەیەکمان بۆ بدۆزنەوە..

Related posts

کرێکارانی کارگە و کۆمپانیاکانی ناوچەی بازیان ئایاری ئەمساڵیان لەباوەش گرت!

Dangi Krekar

زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەولێرو قەزاو ناحیەکانی گرتۆتەوە بەهۆی نەبوونی پێداوویستیە سەرەکیەکانی خەڵک

Dangi Krekar

کاری کرێکارانی کارگەی ئاسن، یەکجار سەخت وتاقت پڕوکێنە.

Dangi Krekar

Leave a Comment