دوو برای برینداری ئاگرەكەی كارگەی غازی نەورۆز گیانیان لەدەستدا.
ئەحمەد و محەمەد رەجەب ئەو دوو برایەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کارگەی غازی نەورۆز بریندار بوون، بەهۆی سەختی برینەکەیان لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژ گیانیان لە دەست دا،
بەم جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا، گەیشتە سێ کەس.
جێگای وەبیر هێنانەوە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە
لە خەزانی کارگەیەکی غازدا ڕویدابوو بەداخەوە بوهۆی
گیانلەدەستدانی سێ کرێکار .