لەبەر نەبوونی نەم توانی خوێندن تەواو بکەم
دیمانەیەکی کورت لەگەڵ کرێکارێکی دانیشتووی بەردە قارەماندا
| سازدانی، شاباز محمود :
مەرحەبا برا گیان!
سەرچاو.
ناویبەڕێزت!
گۆران.
دیارەخەریکیئاسنکۆکردنەوەیت ! بەڵێ.
لەکوێدائەنیشیت؟!
لەباینجان.
کرێچیت؟!
بەڵێ.
کرێکەتچەندە؟!
١٥٠هەزار.
منداڵت هەیە؟!
نەخێر.. ٥ مانگە هاوسەرگیریم کردووەو پەشیمانم لەزەواجەکەم بەهۆی بێ پارەییەوە، تووشی قەرزاری بووم، هەرچەند ئەکەم کرێی خانووەکەم پێ نادرێت. ئینجا کرێی موەلیدەش بابوەستێت، ناچارم یان مۆبایلەکەی خۆم یان هی ژنەکەم بفرۆشم لەبەرخاتری کرێ .. ئەمە ژیانی کرێکارە لەم ووڵاتەدا، ئێمەی کرێکار بەوجۆرە ژیانمان دەگوزەرێنین .. لەبەیانیەوە هاتووم بۆ ئاسن کۆکردنەوە هێشتاش بایی ٥ هەزارم کۆنەکردۆتەوە.
بێگومان پارەی بەنزینیشت لێ ئەڕوات !
بەڵێوایە،لەبەیانیەوەدووجارهاتوومبۆئێرەبۆئاسنکۆکردنەوە،بایی٥هەزاریشمچنگنەکەووتووە ، پارە پەیداناکرێت.. خەڵک پێیان دەگووتم بڕۆ بخوێنە، لەبەر نەبوونی و داماووی نەمتوانی پۆلی شەشەمی زانستی تەواو بکەم، لەکاتێکدا یەکەمی پۆلەکەی خۆم بووم.