Dangikrekar.com
هەواڵ

کەرکوک: بریکارانی غاز، ماندەگرن!

کەرکوک: بریکارانی غاز، ماندەگرن!

دەنگی کرێکار

بەرواری ٢٩تەموزی ٢٠٢٤،بەمەبەستی ڕێگریکردن لەزیاتر بەتاڵانبردنی گیرفانیان، وەکیلەکانی غاز کەژمارەیان نزیک ٧ سەد بریکارە، لەبەردەم کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکانی کرکوک مانگرتنیان ڕاگەیاند..

کۆمپانیا لەپێناوی کێشانەوەی پارە لەگیرفانی بریکارەکان، هاتووە سیستەمی GPRS فەرز دەکات بەسەر ئەواندا. سیاسەتی ئەم سیستەمە  لەوەدایە کە هەرکاتێک هاووڵاتیەک غازی پێوویست بێت، تەلەفۆن دەکرێت بۆ بریکارێک هەتا غازەکە بەرێت بۆ ماڵەکەو کۆمپانیا دوو هەزار دینار بریکارەکە وەردەگرێت.. ئەم سیاسەتە بەجۆرێکە کە بریکارەکان ئیتر ناتوانن بەکۆڵان وگەڕەکەکاندا بگەڕێن و غازەکەیان بفرۆشن وەکو ئەوەی کەتا ئێستا هەیە، هەرکاتێک بریکارەکان بەرەو گەڕەکەکان بجوڵێن ئەوا یەکسەر غرامەدەکرێن.

هەروەها ئەم سیستەمە بەجۆرێک قورسایی ئەخاتە سەر بریکارەکان و مەسرەفی ئەوان زیاتر دەکات، ئەمە سەرەڕای جۆرەها ڕسومات. ٥٠ هەزار بۆ سەلامەتی، باجی غاز، دەبێت کریدیت کارت بەکاربهێنن بۆمامەڵەی پێدان و وەرگرتنی پارە کەبۆ هەر یەک ملیۆن دینار ٧ هەزار عمولە دەبات. بەم هۆیەوە بریکارەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم سیاسەتە تازەیە هەمان سیاسەتی ڕاوو ڕووتە لەسەر خەڵکی.

ڕۆژی دواتر بریکارەکان لەکۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی لقی کرکوکی بەرهەمە نەوتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەلدەی ئەوشارە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داواکارییەکانی خۆیان خستەڕوو داوای ئەوەیانکرد کە ئەم سیستەمی GPRS هەڵبوەشێنرێتەوە. بڕیارە داواکەیان بەپەلە بگەیەنرێتە بەغدادو هەتا ئەوکاتەش وەڵامێک وەردەگیرێتەوە، بریکارەکان هەوڵبدەن کە قەیرانی غاز نەیەتە پێشەوە بۆ هاووڵاتیان، بریکارەکانیش مانگرتنەکەیان شکاند.

 

.

Related posts

ڕووداوەکانی شوێنی کار

Dangi Krekar

کرێکاران لەبارەی گرانی بازاڕەوە چی دەڵێین!

admin

زۆرینەی “کرێکارانی بیانی” وەک خزمەتگوزارانی ماڵان کار دەکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment