Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“ لەسەعات حەوتی بەیانییەوە بۆ حەوتی ئێوارە کاردەکەین و موچەکانمان هەرگیز لەپای ئەو کارەدا نیە کە دەیکەین”

“ لەسەعات حەوتی بەیانییەوە بۆ حەوتی ئێوارە کاردەکەین و موچەکانمان هەرگیز لەپای ئەو کارەدا نیە کە دەیکەین”

 

گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ چەند کرێکارێکی کارگەی شیشی ئەلفا ستیلدا

دەنگی کرێکار: ماندوو نەبن، ئێمە لەدەنگی کرێکارەوە لەگەڵتانداین .. ئێوە چەند کرێکارن کەلەم کارگەیەدا ئیش دەکەن؟ ئایا کرێکارەکان دانیشتووی  ئێرەن یان کرێکاری بیانیشی تێدایە؟

یەکێک لەکرێکارەکان: پێم وایە لەحەوت سەد کرێکار زیاترین، زۆرینەمان خەڵکی ئێرەین، بەڵام کرێکاری عەرەب و هیندیشی تێدایە.

دەنگی کرێکار: کاتی کارکردنتان چۆنەو چەند مووچە وەردەگرن؟

کرێکارەکە: لەم کارگەیەدا، نازانم ٧ هەتا ٨ بەشی تێدایە،  ٩ سەعات کارکردن و ١٠ سەعات و ١٢ سەعات کارکردنیشی تێدایە.

دەنگی کرێکار: ئەی مووچەکانتان چەندە بەگشتی؟ ئایا ئەو سەعاتکارانەی تریش کەباسی دەکەیت زیاترە؟

کرێکارەکە: کەمترین مووچە ٣٥٠ دۆلارەو بەشەکانی تریش کەسەعاتکاری زیاترە، زیاتر وەردەگرن

دەنگی کرێکار:ئەی خواردن و هاتووچۆتان چۆنە؟

کرێکارەکە: پێشتر خواردنمان  هەتا ڕادەیەک باش نەبوو،  بەڵام ئێستا کوالیتێی خواردن بەرەو باشتر گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆ نموونە: بەیانیان نۆکاو، نیسکێنە، نان و ماست، پەنیرو تاعین و دۆشاو، نیوەڕوانیش برنج و شلەی سادەو هەفتەی دووجاریش گۆشت. هاتوو چۆکردنیشمان لەسەر خۆمانە وەکو کرێکار، بەڵامگروپی ئیدارە هاتووچۆیان لەسەر کۆمپانیایە.

با چەند پرسیارێکیش لەو کرێکارە بەڕێزە بکەم : ئیشەکەتان لەوە ئەچیت خەتەریات و برینداربوونتان بۆ بهێنێتە پێشەوە، ئایا خەستەخانەو بەشی فریاگوزاریتان هەیە؟

کرێکارەکە: داوو دەرمان و خەستەخانە لەسەر خۆمانە، زۆر هاوکاری ناکەن، لەوانەیە بڵێم هەتا ڕادەیەک نیوە بەنیوەیە.

دەنگی کرێکار: ئەی حەوانەوەتان هەیە؟

کرێکارەکە: تەنها یەک سەعاتمان هەیە، ئەویش کاتی نانخواردنمانە

دەنگی کرێکار: برا گیان تۆ پێشتر باسی ٩ سەعاتی و ١٠ سەعاتی و شتی واتکرد، ئایا مەبەستت چیە لەو کاتە جیاوازانە؟ ئایا شوێنی کارەکە وا دەخوازێت یان چۆنە؟

کرێکارەکە: ئەوانەی کەلەئیدارە دەوام دەکەن وەکو کارمەندەکان ٩ سەعاتە، ئەوانەی کە کرێکارو کارەباچین ١٠ سەعاتەو ئەوانەشی ١٢ سەعاتین کرێکاری عەرەب و کوردو هیندین، هەندێک لەوانیش کارەبایین. هەموویان کرێکاری ئاسایین، موچەکان وەکو یەکەو٣٥٠ دۆلارە، پێشتر ٤ وەرەقەبوو بەڵام لەسەعات ٧ بەیانیەوە بۆ سەعات٧ ئێوارە بوو، ئێستا دووسەعاتیان کەمکردۆتەوە لەسەعات ٧ بەیانیەوە بۆ سەعات ٥ ئێوارە، هەر بۆیە ٥٠ دۆلاریان لێبڕین.

هەروەها لەناو قاعەی ئاسنداو لەناو مەخزەنیشدا کرێکاری لەحیمی تێدایە. ئەگەر کرێکارێکیش مووچەکەی زیاتر بێت لەبەرئەوەیە کە دەمێکە لەوێیەو تەجروبەی هەیەو شت فێربووە، یان ئەندازیارە یان چاودێرە.

بەشی سکرابیش ٣ چاودێری هەیە، دانەیەکیان عەرەبەو دوانیان کوردە، چاودێری گشتیشی لێیەو زۆربەی  کرێکار بەهۆی ئەو چاودێرە کوردەوە وازی لەکار هێناوە، ئیشەکەی بەدڵ نەبووەو بووە بەدەنگە دەنگ و دوو ڕۆژ غرامەکراوە ، ئیتر ئەوانیش لەداخا وازیان هێناوە لەکارەکەیان.

 

Related posts

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

Dangi Krekar

Environmentalists from “Pishdar” and “Xabat” district strike for their salary

Dangi Krekar

لەهەولێر كرێكار لە كاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەك كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

Dangi Krekar

Leave a Comment