Dangikrekar.com
گفتوگۆ

کرێکاران دەبێ یەك دەنگ و یەکگرتووبن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت”

کرێکاران لەو شوێنەی كە كاری لێدەکەن، دەبێ یەك دەنگ و یەکگرتووبن، لەپاڵ یەکدا ڕابوەستن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت”

چاوپێکەوتنی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی گرین عێراقدا!

    سازدانی:شاباز مەحمود

دەنگی کرێکار: ئەم کاتەت باش..

وەک دەزانن لەماوەی ڕابڕدوودا ١٠کرێکار لەکارگەی چپسی گرین عێراق لەدادگا سکاڵانامەیەکیان لەسەر ئەو کارگەیە تۆمارکرد، ئەتوانن پێمان بڵێن سکاڵاکەیان لەسەر چی بوو؟

کرێکارەکە: ئامانجی سكاڵاكەی ئەوان تەنهاو تەنها  بۆ گەڕاندنەوە بوو بۆ سەرکارو قەرەبوو كردنەوەیان، من بەهۆی برادەرێکی لەسەرکار دەرکراومەوە ئاگام لەکەیسەکەیانە. مافی خۆشیانە، چونکە دەرکردنەکەیان لەسەرکار هیچ پاساوێکی نەبوو.

دەنگی کرێکار: ئەوەندەی ئەزانن سەرەنجامی بڕیارو بەدواداچوونەکانی دادگا بەکوێ گەیشتووە؟ ئایا کارگە هیچ کاردانەوەیەکی هەبووە هەتا ئێستا، ئەگەر هەیبووە، کاردانەوەکەی چی بووە؟

کرێکارەکە: هەتا ئێستا نەمانبیستووە كارگە كاردانەوەیەکی هەبێت.  لەو باوەڕەدام کارگەش وەک لایەنێک مافی ئەوەی هەبێت کە ئەو بڕیارەی دادگای کار تەمییز بکاتەوە، بەم هۆیەوە پێ ئەچێت کاردانەوەکەی دواکەووتبێت، حتما نەتیجەکەی ئەبینین.  بەڵام دادگای کار بەو ئەنجامە گەیشتتووە كەبڕیاری گەڕاندنەوەو قەرەبوو كردنەوەی ئەو چەند مانگەی کرێکارانی لەسەرکار دەرکراو بکرێنەوە. ئەوەش بۆخۆی دەستکەوتێکە.

دەنگی کرێکار: وەک دەزانن بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەم کەیسەی ئەو کرێکارانەدا بەشدار بووە، لەڕێگای پارێزەرانی خۆبەخشی دەنگی کرێکارەوە بەدواداچوونی کردووە، ئێوە وەک کرێکارانی کارگەهەڵسەنگاندن چۆن دەکەن بۆ دەنگی کرێکار؟

کرێکارەکە: بەڕاستی جێگای خۆشحاڵیە کەدەنگی كرێكار بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ کرێکاراندا بووەو لەپاڵ کرێکاراندا ڕاوەستاوە.جێگای سوپاس و تقدیرە کەبەو جۆرە دیفاع لەکرێکاران دەکەن.

دەنگی کرێکار: بەڕای بەڕێزتان کرێکاران دەبێت چی بکەن لەپێناوی خواستەکانیاندا؟

کرێکارەکە: پێش هەر شتێك ئەبێت کرێکار لەو شوێنەی كە كاری لێدەکات یەك دەنگ و یەکگرتووبن، لەپاڵ یەکدا ڕابوەستن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت، ئینجا دەتوانرێت لەدوای ئەوە بەشێوەی زارەكی و گفتوگۆ بكرێت لەگەڵ کاربەدەست و بەڕێوبەردا.

Related posts

ژمارە ٥ دە نگی کرێکار بە زمانی ئینگلیزیی چاپکرا

Dangi Krekar

لەبەر نەبوونی نەم توانی خوێندن تەواو بکەم  دیمانەیەکی کورت لەگەڵ کرێکارێکی دانیشتووی بەردە قارەماندا  

Dangi Krekar

Workers Struggle Centre – Sri Lanka Kurdistan Regional Government Representation

Dangi Krekar

Leave a Comment