باشکردنی دۆخی ژیان و کار،
هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت
کرێکارانی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی بەسەریاندا سەپێنراوە پێویستیان بە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە، لەکارگەو شوێنی کارەکانیان ئەبێ لە دەوری خواستی زیاد کردنی کرێ، کەم کردنەوەی سەعات کار، دابینکردنی سەلامەتی شوێنی کار، هەڵڕەخساندی فرسەتی کار، هەڵوەشانەوەی گرێبەستی کاتی، دەستەبەرکردنی کرێکاران و باشکردنی سیستەمی بێمەکان بەجۆرێک کە بیمەی بێکاریش لەخۆ بگرێت، ئازادی رێکخراوبون بە جۆرێک کە کرێکاران خۆیان دەیانەوێت، لە گەرەک و شوێنی نیشتەجێ بوون پێویستە لە دەوری دابین کردنی خوێندنی بەخۆڕایی وداودەرمان و کارەبا ئاوو گشت خزمەت گوزایەکانی تر لەوانە دابینکردنی هێڵێ پاس …هتد. بەم جۆرە یەک بزوتنەوەی سەراسەری رێکخراو دەتوانێت هاوسەنگی هێز بەقازانجی کرێکاران بگۆرێت لانی کەم کرێکاران هەناسەیەک هەڵمژن و چیتر دوکار نەکەن چیتر پارەی دو فاتورەی کارەبا نەدەن چیتر بەدوای دابینکردنی داوو دەرمان، داوای کۆمەک لەخەڵکی نەکەن تەئیمن کردنی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی لەمجۆرە، هاتنە مەیدانی هەڵسووڕانی کرێکاری دەوێت لە کارخانەکان و لە گەڕەکەکان، ئەم بزوتنەوەیە پێویستە لە شوێنێکەوە دەست پێبکات، حاڵی حازر ناڕەزایەتی کرێکاران لە دۆخی کار لێرەو لەوێ شەپۆل ئەدا جموجوڵێک دەستی پێکردووە ،سەرباری کە م تەجروبەی و بێ ئاسۆۆیی بەڵام ئەم جمۆجوڵە تەنها لێک گرێدانێک و دانی ئاسۆیەکی رۆشن دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی جەماوەری کرێکاری بۆ زامنکردنی ژیانێکی ئاسودەتر لەمەی کە ئێستا هەیە.