Dangikrekar.com
هەواڵ

سلێمانی:ئەگەر حکومەت دەسەڵاتی بەسەر کۆمپانیاکاندا نیە ، با ڕایبگەیەنن !

سلێمانی:ئەگەر حکومەت دەسەڵاتی بەسەر

کۆمپانیاکاندا نیە ، با ڕایبگەیەنن !

هاووڵاتیانی گوندی ژاڵەی سەروو، ناڕەزایەتیەکانیان دەبەنە بەردەم شارەوانی سلێمانی. دانیشتوانی گەڕەکی ژاڵەی سەروو لەدرێژەی ناڕەزایەتیەکدا لەبەردەم شارەوانیدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست .. گوندەکە نزیک ٦٠٠ ماڵەو چەندین ساڵە کێشەی ئاوەڕۆیان هەیەو کۆمپانیایەک ڕێگری کردووە لەبەردەم ئاوەڕۆی سەرەکی دانیشتوانی گوندەکە .. نوێنەری گوندەکە ئاماژەی بەوەدا کە چەندین جار شکاتمان کردووە لەلای داواکاری گشتی و تەنانەت نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، هەروەها شکاتمان بردۆتە لای بەڕێوەبەری شارەوانی سلێمانی و ئەویش بەنوسراوێکی فەرمی کۆمپانیای ناوبراوی ئاگادار کردۆتەوە بەدروستکردنی سندوقێکی ئاوەڕۆ بۆگوندەکە، بەڵام کۆمپانیاکە هەتا ئێستا بەجۆرێک لەجۆرەکان خۆبوێری دەکات لەوەڵام بەکێشەکە، هەربۆیە نوێنەری گوندەکە داوا دەکات کەئەگەر شارەوانی سلێمانی و حکومەت دەسەڵاتیان بەسەر ئەو کۆمپانیایەدا نیە با ڕایبگەیەنن و ئەگەریش ئەزانن کێشەو گرفتەکەی ئێمەش نایاساییە ئەوا خانوەکانمان بڕوخێنن و بەڕاشکاوانە پێمان بڵێن هەتا ئێمەش گوندەکەیان بۆ چۆڵ بکەین ..

Related posts

کرێکاران لەسەر بەردی ڕەق بژێویان بەدەستدەهێنن!

Dangi Krekar

ژنان و مافەکانیان لەیاسای کاردا

Dangi Krekar

کرێکاران دەبێ یەك دەنگ و یەکگرتووبن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت”

Dangi Krekar

Leave a Comment