Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی شاراوەی بێکارکردن، ژیانی دەیان هەزار کرێکاری بەرەو بێکاری ڕاپێچداوە!

هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی شاراوەی بێکارکردن، ژیانی دەیان هەزار کرێکاری بەرەو بێکاری ڕاپێچداوە!

   دەنگی کرێکار

شەپۆلی بێکارکردن لەکوردستان لەساڵی ٢٠١٧ هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، کارەساتێکی گەورەیەو ڕاستەوخۆ ژیانی سەدان هەزار کرێکار  ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە کردۆتەوە.

بەگوێرەی ئاماری ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم، ٣٥٢١ کارگەی گەورەو بچووک لەهەرێمی کوردستاندا هەیەو بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەشبوون:

پارێزگای هەولێر ١٨٩٧ کارگە، پارێزگای سلێمانی ١١٣٥ کارگەو لەپارێزگای دهۆکیش ٤٨٩ کارگە تۆمار کراون. بەشەکانیش بریتین: لەبیناسازی بە ١١٤٩ کارگە، بواری فلزی ١٠٧٨ کارگە، بواری پلاستیکی بە ٥٤٣ کارگەو لەڕووی ژمارەشەوە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە، لەدوای ئەوانیشەوە کۆمپانیای خۆراک ٣٣٥، کارگەی مۆبیلیات بە ٢٨٦ کارگە لەپلەی چوارەم و پێنجەمدا دێن. زیاتر لەسێ‌هەزارو ٩١٩ كارگەی گەورەو مام ناوەندو بچوك لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆماركراوون، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی كارگە لەهەرێمی كوردستان دەكەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە كەژمارەیان دوو هەزارو ٨٠٥ كارگەیە. لەپارێزگای سلێمانی هەزارو ٤٠  كارگەو لەپارێزگای دهۆكیش ٣٧١ كارگە تۆماركراون. هاوكات زۆرترین ژمارەی ئەو كارگانەی كەلە كارکردندان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و زۆرترین ئەو كارگانەشی كەلەقۆناغی دروستكردندان دەكەونە پارێزگای هەولێرەوە.

لەپارێزگای هەولێریش بەپێی ئامارێک لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ٢٠٤٩ کارگە هەبووە، ١٧٢٦ کارگەیان داخراوون، ٦٨٣ کارگە لەناوکاردا بوون کەئەکاتە ڕێژەی ٧٥،٥%  ، لەشاری سلێمانیش ١٠٠٥ کارگە هەبووە، ٤٣١ داخراوون، ٥٧٤ کارگەیان لەکاردا بووە کەدەکاتە ١٨،٨% ، هەروەها لەشاری دهۆکیش ٣٤٤ کارگە هەبووە، ١٣٠ کارگەیان داخراوون، ٢١٢ کارگەیان چالاک بووە کەئەکاتە ٥،٧%

لەپارێزگای سلێمانی ٨ سەد کارگە لەکارکەووتوون.. لەکاتێکدا شاری سلێمانی واناسراو بوو کەلەعێراقدا شارێکی پیشەسازیەو هەتا ساڵی ٢٠١٧ لە ٣٢% کۆی پیشەسازی عێراقی پێک دەهێنا. ٢٠١٧، لەو ماوەیەدا ٣٠٨٨ کارگەو ۆپڕۆژەی بچوک و گەورە هەبوون، ئێستا کەمیکردووە بۆ ١٠٥٣ کارگەو لەو ژمارەیەش دیسانەوە کەمیکردووە بۆ ٨٠٠ کارگەو لەوانەش تەنها دەستمایە ٢سەد کارگەیە. ئەگەر کار بەمجۆرە بڕوات، ئەوا پێئەچێت بەشیکی تریشین دابخرین، ئەم زەربەیەش ڕاستەوخۆ لەکرێکارانی داوە کەزیاتر لە١٠٠ هەزار کرێکاری بێکار کردووە. لەشاری دهۆکیش دەیان کارگە داخراون و ھەزار کرێکارو موچەخۆریش لابراون. هەروەەها لەشاری ھەولێریش بەھەمان شێوە ئاستەنگی داخستنی کارگەکان بەردەوامە سەرەڕای ناوچەکانی تری کوردستان.

ئەم دۆخە لەگەڵ ئەوەدا کەسەرچاوە لەدۆخی ئابوری وسیاسی جیهان وناوچەکە وەردەگرێت، هەروەها ناجێگیری وکێشە لەپەیوەندیەکانی نیوان هەرێم وبەغدا، کەکاریگەری لەسەر بازاڕو هێنان و بردنی کاڵاو جولەی سەرمایەداناوە، هۆکارگەلێکی تر، لەهەرێمی کوردستان بووەتە مایەی، داخستنی کارگەکان و ئیفلاسی خاوەنکار وکۆمپانیاکان، کەبەهۆیەوە بێکارکردنی زیاتر لەسەد هەزار کرێکاری بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوانەش:

١/ لەئەنجامی ئابڵوقەی سەرئێرانەوە لەلایەن ئامریکاو غەربەوە: خاوەن کارگەو پڕۆژەکانی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی ناتوانن دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی عێراق بە ١٣٢ هەزار هەژمارو حەواڵە بکەن بۆئێران بۆکڕینی کەرەستەی خاو، هەربۆیە ناچارن دۆلار بەنرخی ١٥٠ هەزاری بکڕن کەئەویش بڕێکی زۆر دەکەوێت لەسەر کۆمپانیاو پڕۆژەکان.

٢/ گرانی کارەبا: نرخی بڕی کیلۆواتێک کارەبا لە٢٠ دینارەوە بووە بە١٤٤ دینار. لەکاتێکدا لەبەغدا نرخی کیلۆواتێک ٦٠ دینارە، بەم هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەجاران نرخی کارەبا ئەدەن و ڕۆژانەش ئەگەر ٦بۆ ٨ سەعات کارەبا بدەن. نرخی پارەی مۆلیدەی ئەھلی و نرخی بەنزین و گازۆیلیش گرانە.

٣/ زیادبوونی بێئەندازە لەڕۆتینیات و  باج و خەراجی سەدان جۆری

٤/ عێراق ڕێگا نادات بەوکۆمپانیانەی کەتەنها مۆڵەتی هەرێمیان هەیە بەرهەمەکانیان بەرن بۆ ناوچەکانی تری عێراق بۆ ساغکردنەوە. زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق ڕێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە.

بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، ڕێگرییەکان زیانی زۆریان بەخاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.

حکومەتی عێراقیش لەئەنجامی بێباوەڕی خۆی بەهەرێمی کوردستان، داوا دەکات هەموو کارگەکانی هەرێم بەڵگەو دیکۆمێنتەکانی تەسلیم بکەن بەبەغدا هەتا لەوێ  پشتڕاست بکرێتەوە (تصدیق) و بیسەلمێنن کەخاوەنی کارگەکەن.. پاساوەکەی ئەوەیە دەیانەوێت بزانن کام بەرهەم بەرهەمی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستانەو کام بەرهەمەش هاوردەیە.

٥/ سەپاندنی باجی قورس وگرانی سەر بەرھەمی کۆمپانیاکان.

٦/ پێنەدانی بودجەیەکی تایبەت بەپڕۆژەکان و پاڵپشتی نەکردنی کۆمپانیاکان کەکاری کۆمپانیای دژوارتر کردووە.

لەکۆتاییدا ماوەتەوە سەر حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەگەر لەماوەیەکی کورتی زەمەنیدا کێشەکانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر نەکات و ئەم قەیران و گرفتە کوشندەیە لەگەڵ بەغداد بەش نەکات لەچوارچێوەی بازاڕی عێراقدا، ئەوا بێگومان لەکۆتاییدا سەری خۆیان دەخوات و کوردستانیش بەدنیایەک قەیرانی قوڵی ئابورییەوە لەوپەڕی نەهامەتیدا بۆ دانیشتوانەکەی بەجێدەهێڵێت وتووشی کارەساتی گەورەتر دەبێتەوە..

Related posts

تینی گەرمای ستونێکی کارگەی چپسی گرین عێراق کرێکارەکان وەڕس ئەکات!

Dangi Krekar

کەرکوک: بریکارانی غاز، ماندەگرن!

Dangi Krekar

کرێکارێک کەیسێک لەکارگەی چسی گرین عێراق دەباتەوە لە دادگای کار!

Dangi Krekar

Leave a Comment