“مەشق وڕاهێنان” لەیاسابەرکارەکانی هەرێمدا
| دەنگی کرێکار:
ماده‌ی ٢٥
ئامانج له‌مه‌شقی پیشه‌سازی :
یه‌که‌م: ئاماده‌کردنی کرێکارانی تازه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانایی وشاره‌زاکردنیان له‌هه‌موو بواره‌کانی کارکردن‌دا بۆ پرکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ناوه‌نده جیاجیاکانی کار به‌کرێکاری شاره‌زاوخاوه‌ن خیبره.
دووه‌م: گه‌شه‌پێدانی ئاستی هونه‌ری بۆ کرێکارانی شاره‌زاو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتوویی پیشه‌ییان له‌به‌رهه‌مهێناندا.
ماده‌ی ٢٦
دیاریکردنی ئه‌و پیشانه‌ی که‌پێویستیان به‌مه‌شق و ڕاهێنان هەیە، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که بۆهه‌ر جۆره پیشه‌یه‌ك پێویسته‌و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که وه‌ك به‌خشێش ئه‌درێت به‌ڕاهێنه‌رو ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ده‌خوێنرێن وئه‌وکارانه‌ش که‌به‌کرده‌وه ئه‌نجامده‌درێن، سه‌رئه‌نجامی هەمووو تاقیکردنه‌وه‌و گه‌واهی نامه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی که‌تیایدا به‌یان ئه‌کرێت له‌لایه‌ن وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵاتیه‌وه ڕێنمایی بۆ ده‌رئه‌چێت و بڕیاری لێئه‌درێت .
ماده‌ی ٢٧
یه‌که‌م: ڕێكخستی گرێبه‌ستێكی نوسراو له‌نێوان ئه‌و کرێکاره‌ی فێردەکرێت و ئه‌وکه‌سه‌ی که فێری ئه‌کات، که‌تیایدا پله‌به‌ندی کۆرسه‌کان کرابێت وماوه‌کانیشی دیاریکرابێت. ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌دەکەوێتە سەرفێرخوازه‌که‌و پابه‌ندبوونی له‌ناو گرێبه‌سته‌که‌دا نوسرابێت
دووه‌م: ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنانی پیشه‌سازی به‌رپرسه له‌پێدانی هەموو ئه‌و ئابونانه‌ی که له‌یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراوه بۆ کرێکاران. هه‌ر کاتێک فێرخوازه‌که تووشی به‌رکه‌وتن بێت یان له‌کاتی کۆرسه‌کانی مه‌شقدا گیانی له‌ده‌ستدا وه‌یاخود به‌وهویه‌وه بێت، ئەوا فێرخواز هەموو ماده‌و بڕگه‌کانی یاسای خانه‌نشینی وده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایەتی ئه‌یگرێته‌وه
