تۆڕی هەواڵی کرێکاران-ئەنقەرە
دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی چینی بەناوی (Longkoul Mining Group) لەمانگەکانی ڕابردوودا بەڕێژەی ٧٠٪ی پشکەکانی کۆمپانیای کانزای پۆڵاتڵی تورکی کڕییەوە، قەیرانێکی گەورەی بژێوی ڕوبەرووی کرێکاران کردەوە. بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ١٧٠٠ کرێکار لەکارەکانیان دەرکراوون و ئەو کرێکارانەشی کە لەکاردا ماونەتەوە، ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. بەم هۆیە کرێکاران دەستیان بۆ مانگرتن بردوە وتائامدەکردنی ئەم هەواڵە، مانگرتنەکە پیی ناوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە. داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکاران لەم مانگرتنەدا برێتیەلە:
١/ کرێکارانی مانگرتوو لەپێنجەمین ڕۆژی خۆڕاگریدان وجەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکەنەوە:
خەرجکردنی شایستەداراییەکان: پێویستە هەموو ئەو مووچانەی کەدواکەوتوون، بەبێکەموکوڕی بخرێنە سەر هەژماری کرێکاران
٢/ پاداشتی بانکی (Promotion): پێویستە ئەو پارەو پاداشتانەی بانکەکان بۆ مووچەخۆران دابینیدەکەن، بەکرێکاران بدرێت.
٣/ ئاسایشی پیشەیی: دەبێت مافی دەستبەکاربوون وئاسایشی کارکردن (Job Security) بۆ هەمووان مسۆگەر بکرێت
٤/ پابەندبوون بەیاسا تهندروستی وخانەنشینییەکان: پێویستە کۆمپانیا بەتەواوی پابەندی یاساکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (SGK) بێت.
٥/ گواستنەوەی کرێکاران لەنێوان کۆمپانیاکاندا بەبێ پاراستنی مافە یاساییەکانیان قبوڵکراو نییە.
