Dangikrekar.com
هەواڵ

سویسرا: نوێنەری دەنگی کرێکار لەخوپێشاندانێکدا لەبەردەم کۆنگرەی ڕیکخراوی کاری جیهانیدا بەشداری دەکات.

سویسرا: نوێنەری دەنگی کرێکار لەخوپێشاندانێکدا لەبەردەم کۆنگرەی ڕیکخراوی کاری جیهانیدا بەشداری دەکات.

 

| ئاوات عەلی،نوێنەری دەنگی کرێکار/سویسرا:

ڕۆژی ٩ی حوزەیران، لەدژی بەشداری کردنی نوێنەری جمهووری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسی کاری نێودەوڵەتیدا و هاوکات بۆ دەبڕینی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێراندا، خۆپیشاندانێک ئەنجامدا، ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن چەندین ڕێکخراوو سەندیکاو گروپی ئێرانی و جیهانیەوە بەرپاکرابوو لەوانە: کۆنفدراسیۆنی کاری دیموکراتی فەرەنسا، فیدراسیۆنی یەکێتیی سەندیکاکانی فەرەنسا وچەنیدن وڵاتی تری ئەوروپایی.

لەم خۆپیشاندانەدا پەیامی چەندین لایەن بە زمانەکانی فارسی و فەڕەنسی و ئینگلیزی خوێندرایەوە، هەروەها پەیامی پشتیوانی دەیان سەندیکای کرێکاریی لەئێران وولاتانی ئەوروپا پێشکەشکراولەونیوەشدا ئاواتعلیوەکونوێنەریدەنگیکرێکارلەسویسرابەشداریئەمخۆپیشاندانەیکردوپەیامیدەنگیکرێکاریخۆێندەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو پەیامەیە کە لەلایەن سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە ئامادەکرابوو:

درێژەی .. سویسرا: نوێنەری دەنگی کرێکارلەخۆپیشاندانێکدا

لەبەردەم کۆنگرەی ڕێکخراوی کاری جیهانیدا

پەیامی دەنگی کرێکار بۆ سەدویانزەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی کاری جیهانی!!

بەڕیزان ئامادەبووان، خۆپیشاندەرانی دژ بە سەدو یانزە هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی کاری جیهانی!

ئێمە لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینەپاڵ ئێوەو سەدان هەزار کە لەبەرامبەر بە چاوپۆشی کردنی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەشداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کۆنگرەیەدا. کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر نوێنەری کرێکارانی ئیران نیە، بەڵکو دەوڵەتێکی بکوژ وسەرکوتگەری ڕاستەوخۆی کرێکاران و خەڵکی بەشمەینەتی ئیرانە، کوشتاری بەکۆمەڵ وتیرۆری هەڵسوڕاوانی سیاسی وزیندانی کردنی کرێکارانی ناڕازی، تا ڕێگەنەدان بەئازادی مانگرتن و ڕێکخراوبوونی کرێکاری وهەموو ئەو سەرکوتگەری و بێمافیەی بەرامبەر بەژنان و هاوڵاتیان ئەنجامی داوە، بەڵگەی ئەوەیە کەئەم ڕژێمە نەک هەر شایستەی ئەوە نیە ڕێگەی پێبدرێت کەلە لەداموزەگا نیودەوڵەتیەکاندا، بەشداری بکات، بەڵکو دەبێ سەرانی بدرێن بەدادگاو سزای هەموو تاوانەکانیان وەربگرن.

بۆیە ئێمە بەنوێنەرایەتی کرێکارانی کوردستانی عێراق، ناڕەزایەتی توندی خۆمان دژ بەبەشداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەدو یانزەهەمین کۆنگرەی رێکخراوی کاری جیهانیدا دەردەبڕین وداواتان لێدەکەین کە نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کۆنگرەیە بکەنە دەرەوەو ڕێگای بەشداریکردنی مەدەن. ئەمە کارێكە کە دەتوانێت ئیعتیباری ilo لای کرێکارانی ئێران و ئێمەو گشت ئەوانەی ئەمڕۆ لەبەردەم هۆڵی ئەم کۆنگرەیەدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە بەشداری پێکردنی ئێران زامن بکات، بەپێچەوانەشەوە گوێگرتن لە نوێنەری ئێران و بەشداری پێکردنی لە کونگرەدا ڕق وتوڕەیمان لێتان زیاتر دەکاو هیچ ئیعتبارێکتان لەلای کرێکاران وخەڵکی ئێران ناهێڵێتەوە.

بەرێزان ئامادەبوان..

هێشتا دەنگی ئەو جوڵانەوە جەماوەریە فراوانەی ژنانو لاوان وکرێکارانی ئێران کەلەژێر ناوی ”ژنان، ژیان ئازادی” خامۆش نەبۆتەوە، کەهاوپشتیەکی جیهانی لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازو هەزارن ڕیکخراوی کرێکاریی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، هێشتا مانگرتن وناڕەزایەتیە کرێکاریەکانی نەوتو پترۆکیمیای ودەیان بەشی تری بەرهەمهێنان لەناوەندەکانی کاردا، لەئێران دانەمرکاوەتەوە، هاوکات ئێمە و خەڵکی دونیا دەبینین کەچۆن کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بەم جوڵانەوەیەو داخوازیە بەرهەقەکانی دەستی بۆ سەرکوتگەریەکی بێپەردە بردووە و بەدەیان هەزار هاوڵاتی ڕووبەڕووی کوشتن و ئیعدام و زیندانیکردن کردۆتەوە، کەوایە شەرمەزاریە بۆ ڕێکخراوێکی جیهانی وەک ئای ئێڵ ئۆ ڕێگە بدات بەنوێنەری دەوڵەتێکی تاوانکار بەناوی کرێکارانەوە لەکۆنگرەکەی خۆیدا بەشداری پێبکات.

ئێمە لەپاڵ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران وهەر دەنگێکی ناڕازیدا ڕادەوەستین وبەدەنگی بەرز هاوردەکەین کەنابێ ڕێگە بەکۆماری ئیسلامی ئێران بدرێ لەم کۆنگرەیەدا بەشدار ببێت. بگرە دەبێ ڕیسواو تەریک بکرێتەوە و وەدەربنرێت.. بژی هاوپشتی نێونەتەوەیی لەگەڵ کرێکارانی ئێران…

وەستا مەهدی 

سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار 

حوزەیرانی ٢٠٢٣/ لەجنێڤ 

Related posts

موچەی تاک هەزار دیناری و دەستکەوتێکیتر بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان!

Dangi Krekar

Resident doctors go on strike

Dangi Krekar

 کرێکارانی ژینگەپارێز خۆیان ئەدوێن! ڕاپۆرت

Dangi Krekar

Leave a Comment