Dangikrekar.com
سەرنوسەر

وەڵامی کرێکارانی کوردستان، بە گرانبوونی نرخی بەنزین و گاز و پێداویستیەکانی هاوڵاتیان، کۆبونەوەی جەماوەرە لە دەوری خواستەکان و هاتنەمەیدانی یەکگرتوانەی ئەوانە!   

وەڵامی کرێکارانی کوردستان، بە گرانبوونی نرخی بەنزین و گاز و پێداویستیەکانی هاوڵاتیان، کۆبونەوەی جەماوەرە لە دەوری خواستەکان و هاتنەمەیدانی یەکگرتوانەی ئەوانە!   

ئەوەی ئەمڕۆ لەکوردستان دەگوزەرێت، تەنها گرانبوونی ئاسایی بازاڕ نییە؛ ئەمە هێرشێکی عەمەلی و ڕێکخراوی دەسەڵات و سەرمایەدارانە بۆ سەر ژیان و مانەوەی کرێکاران و خەڵکی هەژارو نەداری کۆمەڵگا. لەکاتێکدا نرخەکان لەخۆراکەوە هەتا دەگاتە داودەرمان و پێداویستیی ڕۆژانە سات بەسات بەرەو هەڵکشان دەچن، لایەکی تری ئەم کێشەیە، یاریپێکردنی بەردەوامە هەست و شعوری موچەخواران، بەوەی مووچە هەیە یان نییە، وەیا خود مانگانە لەکاتی خۆیدا نادرێت.

لەناو جەرگەی ئەم دۆخە خنکێنەرەدا، لەجیاتی کەمکردنەوەی بارگرانی، کۆمپانیا حیزبییەکان دێن و بازاڕ قۆرغ دەکەن وبۆبەرژەوەندی خۆیان نرخی بەنزین وگاز گران دەکەن، کەئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی بازاڕو پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ژیانی خەڵک دادەنێت. هێنانەوەی پاساوی بەغداو هاوتاکردنی نرخەکان لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق، تەنها خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیارێتی؛ چونکە خەڵکی زەحمەتکێش ناچار نین باجی ململانێی سیاسی و قازانجی بازرگانیی دەسەڵاتدارانی هەولێرو بەغدا بدەن. بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بەراممبەر بەو هێڕشەی کراوەتە سەر ژیان و بژێوی خەڵک دەبێت چی بکرێت؟

بەدڵنیایەوە کرێکاران و خەڵکی کەمدەرامەت، ناتوانن چاوڕێی بەزەیی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و موعجیزەی بەغدا و مەرحەمەتی کۆمپانیاکان بن. بەڵکو تاکە وەڵام بەڕیخستنی بزوتنەوەیەکی جەماوەرییە بۆ بەرگری لەئاستی ژیان و بژێوی. ئەمەش سەرەتا بە کۆبونەوە چین وتویژە زەحمەتکێشيکان لەدەوری خواستەکانی خۆیان لەوانە: ”زیادکردنی کڕێ و موچە بەپێی هەڵکشانی بازاڕ“،“ ئەرکی دەسەڵاتدارانە کە گاز و بەنزین، و ئاو و کارەبا و پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، بەنرخێکی گونجاو دابین بکات“، ” ڕیگرتن بەڕۆڵی قۆرغکاری کۆمپانیاکان و دورخستنەوەی دەستوەردانیان لە بازاڕدا“، ” لێپێچینەوەو سزادانی بازرگانان وقاچاغچایانێک کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یاری بەنرخەکان دەکەن.. پاشان  ئەرکی هەڵسوڕاوان و ڕابەرانی بزوتنەوە ناڕازیەتییەکانی وەک کرێکاران، کارمەندان، گەنجان، ژنان و هەموو ئەو هاوڵاتیانەی زەرەرمەدنی یەکەم و ئاخری ئەم دۆخەن، لەهەوڵی ڕیکخراو کردنی جەماوەردا بن لە دەستەکان و کۆڕوکۆمەڵەکان و کۆمیتەکانی بەرگرێ لەنانو بژێوی لەئاست هەر گەڕەک وناوەندەکانیکار وبەڕیوەبەرایەتیەکاندا و دواتریش کارکردن بۆ لێک گرێدان و  یەکخستنی هەموو ئەم کۆڕوکۆمەڵانە و هەوڵدان بەئاقاری هێنانە مەیدانی یەکگرتوانەو بەرفراوانی هێزی جەماوەری، بەئاستێک کە بتوانێت دەسەڵاتداران ناچار بکات بەخواستەکانی خەڵکی نارازی.

بزوتنەوەیەکی جەماوەری کە بۆ بەرگری لەژیان و بژێوی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان پێی نابێتە مەیدانەوە، دەتوانێت بە گرتنبەری شێوەکانی خەباتی جەماوەری، لە گردبوونەوەی جەماوەریەوە لەبەردەم پارێزگار و بەریوەبەرایەتیەکانەوە تا، ڕیکخستنی میتینگی جەماوەری لەناوەندی شارەکان و بەستنی ڕێگاکان و پەکخستنی فەرمانگەی حکومی، تا دەستبردن بۆ مانگرتی گشتی لەشارەکان وبایکۆت کردنی دەوامی بەریوەبەرایەتیەکان و هەرشێوازێکیتر کە فشارەکانی خەلكی نارازی لەسەر دەسەڵات توند وبەرین بکاتەوە، ئەتوانێ هاوکێشەی هێز لەنیوان دەسەلتداران وخەڵکدا بەقازانجی گەیشتن بەخواستەکان بگوڕێت.

ئەزمونی خەبات و نارەزایەتیە جەماوەریەکان ئەوەی سەلماندووە کە جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی کرێکاران وجەماوەری زەحمەتکێش و خەباتەکەیان لە ئاسۆ سیاسەتی حیزبەکانی دەسەڵات و ئوۆپۆزسیۆن، مەرجێکی سەرەکیە بۆ راوەستان و مانەوەی شێلگیرانەی جەماوەر لەمیداندا و دورکەوتنەوە لەهەر گەمەو یاریەک کە حیزبەکان لەژێر پەردەی ”خەمخۆری بۆ هاوڵاتیان“دا، لە هەوڵی دەستەمۆکردن و بەلاڕێدا بردنی بزوتنەوە جەماوەریەکاندا.

Related posts

سلێمانی/ زەڕایان: بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیان لەدەستدەدات!

Dangi Krekar

بەمەبەستی ڕاوێژکردن لەبارەی دۆخی کرێکارانی کارگەی ئاوی سلێمانیەوە، تیمێکی دەنگی کرێکار لەگەڵ نوێنەران و پارێزەری کرێکارانی کارگەکەدا کۆبوونەوە 

Dangi Krekar

کرێی یەکسان بۆکاری وەك یەك، مافێکی بێئەملاو ئەولای کرێکارانە!

Dangi Krekar

Leave a Comment