Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان بۆ بە دەستهێنانی موچە و دامـەزراندنیـان، کردەیـەکی ڕەوایـە و پێویستی بـەپشتیـوانیـەکی گـەورەی کۆمـەڵایـەتییــە    

سەروتاری  ژمارە ٥١ دە نگی کرێکار

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان بۆ بە دەستهێنانی موچە و دامـەزراندنیـان، کردەیـەکی ڕەوایـە و پێویستی بـەپشتیـوانیـەکی گـەورەی کۆمـەڵایـەتییــە    

 

لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنەوە، مامۆستایانی کوردستان بەگشتی ومامۆستایانی وانەبێژ، لەشارەکانی کوردستان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردو ڕایانگەیاند، تاموچەی نەدراوی سێ مانگیان بۆ سەرف نەکرێ و مامۆستایانی وانەبێژ دانەمەزرێن، درێژە بەبایکۆت دەدەن.  لەبەرامبەردا وەزیری پەروەردە، لەباتی ئەوەی وەڵامی داوا بەرهەقەکانی مامۆستاین بداتەوە، کەوتە هەڕەشەو بەگژداکردنی خێزانی قوتابیان، بەوەی کەبایکۆتی مامۆستایان خوێندکاران بێبەش دەکات لەخوێندن، و ئەگەر مامۆستایان بایکۆت نەشکێنن سزا دەدرێن. هاوکات سەرۆکی حکومەتیش لەبۆنەی جیاجیادا، ئاماژەی بەوە کرد کەئەو لەگەڵ خواستی مامۆستایاندایە، بەڵام حکومەت بەرپرس نیە لەدانی موچە وئەوە بەغدایە کە شایستەدارایەکانی هەرێم نانێرێت، بۆیە موچەی مامۆستیان دواکەوتووە!.

بەڵام مامۆستایان وەک کاردانەوەیەک بایکۆت و نارەزایەتیەکانی خۆیان گۆڕی بۆ خۆپیشاندان و نمایشکردنی هێزی یەکگرتوویان. لەمبارەوە خۆپیشاندانە جەماوەری و بەرفراوانەکەی یەکشەممانی ڕابردوو، نەک هەر سوربونی مامۆستایانی لەسەر داخوازیەکانی خۆیان ڕاگەیاندەوە، بەڵکو وەڵامێکی بەکردەوەی قسەکانی وەزیری پەروەردەو سەرکۆکی حکومەتبوو. خۆپیشاندانێک کە لەگەڵ پشتیوانی کارمەندان و بەشە ناڕازیەکانی خەڵک بەرەوڕوبوو، ئەمەش ترسێکی گەورەی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانەوە. بەدڵنیایەوە خواست و ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان بۆ بەدەستهێنانی موچەو پلەبەرزکردنەوەو دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کردەیەکی ڕەواو بەرهەقە و هیچ پاساوێک لەلایەن حکومەت و وەزیری پەروەردەوە بۆ دواخستنیان هەڵناگرێ. حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکان ئەگەر دەیانەوێت پڕۆسەی خوێندن ڕانەوەستێ وخوێندکاران بێبەیش نەبن لەخوێندن، ئەوا دەتوانن لەو داهاتو ئیمکاناتەی لەبەردەستیانە، موچەی مامۆستایان بدەن وچیتر دەست بۆ ئەو یاریە گڵاوە نەبەن وموچەی مامۆستاو کارمەندان هەواڵەی ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق نەکەن. حکومەتێک کەئیدعای فەرمان ڕەوایی دەکات، ئەرکیەتی موچەو خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی ژێر دەستی دابین بکات، ئەگەرنا جەماوەری هەقخوازیش هەقیانە یەخەی بگرن و دەست بۆ ناڕەزایەتی بەرن.

بێگومان خۆپیشاندان ونارەزایەتی مامۆستایان و موچەخۆرانی کوردستان ڕەواو بەرهەقە، ئەوان کەڕێگایەکی تریان لەبەردەمدا نیە، جگەلە خۆپیشاندان ودەربڕینی ناڕەزایەتی، دەبێ لەلایەن هەموو کۆمەڵگاوە پشتیوانیان لێ بکرێ، بەتایبەتی کەسوکارو دایکان و باوکانی خوێندکاران، نابێ بەقسەی دەسەڵاتداران بڕوابکەن و دەبێ بەگەرمیەوە لەپاڵ مامۆستایان و خواستەکانیاندا ڕابوەستن. ئەوەی کەپڕۆسەی خوێندنی توشی ڕاوەستان کردوە، مامۆستایان نین، بەڵکو حکومەت و حیزبە دەسەڵاتدارەکانە، بۆیە دەبێ یەخەیان بگیرێ و بەخەباتی یەکگرتوانەی جەماوەری وفراوانکردنەوەی فشارەکان لەسەر دەسەڵات زیاترو زیاتر بکرێتەوە تا نا چاردەکرێن بەجێبەجێکردنی خواستەکانی مامۆستایان.

هاوکات مامۆستایانیش دەبێ بەجیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی خۆیانو ناڕەزایەتیەکانیان لەحزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن وبەپشت بەستن بەخۆیان و خەڵکی ناڕازی، درێژە بەخۆپیشاندانەکانی خۆیان بدەن وڕێگا نەدەن هەوڵ وتێکۆشانەکانیان بەلاڕێدا ببرێت. ئێمە لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە، وێرای پشتیوانی خۆمان لە خواستەکانی مامۆستایان وخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانیان، هاوکات داوا لە خەڵکی ناڕازی کوردستان وکرێکاران دەکەین بەهەر شێوەیک کەدەتوانن وبۆیان گونجاوە، پشتیوانی لە مامۆستایان بکەن و فشارەکانیان لەسەر دەسەڵات توند بکەنەوە.

Related posts

کارگەی چپسی گرین عێراق، جارێکیتر کرێکاران لەسەر کارەکانیان، بەنایاسایی دەردەکات!

Dangi Krekar

کرێکاران وفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بایکۆت دەکەن و حکومەتیش موچەی مانگێکیان بۆ سەرف دەکات!

Dangi Krekar

کرێکاری تایه ی ئۆتۆمبیل پێدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. 

Dangi Krekar

Leave a Comment